پەرستارێک: هیچ کۆرپەیەک بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە تووشی کێشەی تەندروستی نەبووە
رووداو - تەندروستی
پەرستارێک لە نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی رایدەگەیێنێت، سەرەڕای کەمیی کارمەند، هیچ کۆرپەیەک رووبەڕووی کێشەی تەندروستی نەبووەتەوە و جەخت دەکاتەوە کە کاتی دامەزراندنی کارمەندی نوێی تەندروستی هاتووە.
ئەمڕۆ شەممە 27-9-2025 ئەڵوەن رەفیق، پەرستار لە نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی بە رووداوی رایگەیاند، "هیچ کۆرپەیەک بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە تووشی کێشەی تەندروستی نەبووەتەوە، بەڵام کاتی ئەوەیە کارمەندانی تەندروستی دابمەزرێن."
هەروەها، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاستی زانیاریی پەرستارانی هەرێمی کوردستان بەرزە و لە نەخۆشخانەکەیاندا ئامێری پزیشکیی پێویست بەردەستە.