پرۆفیسۆر د. گای لێشزینەر: بەکارهێنانی میلاتۆنین بۆ ماوەیەکی کورت سەلامەتە

رووداو - تەندروستی

پرۆفیسۆر د. گای لێش زینەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکانی گایس و سەینت تۆماس، رایگەیاند وەرگرتنی میلاتۆنین بە گشتی سەلامەتە و نابێتە هۆی ئاڵوودەبوون.
 
د. مادوشا پێیریس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە زانکۆی کوین ماری لە بەریتانیا، دەڵێت نابێت بڕی وەرگیراوی  میلاتۆنین لە 10 میلیگرام بەرزتر بێت، چونکە دەکرێت ببێتە هۆی بینینی خەونی ناخۆش و گێژبوون لە رۆژی دواتردا. 
 
هەروەها دکتۆر هارپاڵ بەینس، دامەزرێنەری کلینیکی هارپاڵ لە بەریتانیا، مێلاتۆنین حەبی بێهۆشکەر نییە و زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری کێشەکانی تێکچوونی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە و تێکچوونی خەو بەهۆی گەشتکردنەوە هەیە.
 
دکتۆر هارپاڵ، جەختی لەسەر گرنگیی رەچاوکردنی رووناکی و تاریکی، دوورکەوتنەوە لە شاشەکان پێش خەوتن و خواردنی تەندروست کردەوە بۆ رێکخستنی سروشتی مێلاتۆنینی جەستە.