دەستەی کاڵا دەرمانییەکانی ئوسترالیا : نیگەرانین لەبارەی ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی میلاتۆنین

27-10-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەستەی کاڵا دەرمانییەکانی ئوسترالیا (TGA)، نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە سەلامەتیی ژمارەیەک لە بەرهەمەکانی مێلاتۆنین راگەیاند، کە بۆ یارمەتیدانی خەو بەکاردەهێندرێن.
 
دەستەکە هۆشداریی داوە لەو بەرهەمانەی کە بەبێ رەچەتەی پزیشک و زۆرجار لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێن. نیگەرانییە سەرەکییەکان لەوەدان کە رەنگە رێژەی راستەقینەی مێلاتۆنین لەو بەرهەمانەدا جیاواز بێت لەوەی لەسەری نووسراوە، یان پێکهاتەی دیکەی زیانبەخشیان تێدابێت کە ئاماژەی پێنەکراوە.
 
دەستەی TGA، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەکارهێنانی هەر بەرهەمێکی مێلاتۆنین، بەتایبەتی بۆ منداڵان، پێویستە تەنیا لەژێر چاودێری پزیشکدا بەکاربێت. هەروەها داوای لە بەکارهێنەران کردووە کە خۆیان بەدوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە بەرهەمانە لە سەرچاوەی نافەرمی و نادیار.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە