دوو گرووپی خەڵک کەمتر چارەسەری هەوکردنی جۆرە ڤایرۆسێکی مەترسیدار وەردەگرن

28-07-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دوو توێژینەوەی نوێی زانکۆی واشنتن لە سانت لویس ئاشکرای دەکەن، دوو گرووپی مەترسیدار 'منداڵان و خانمان دوای منداڵبوون' بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر چارەسەری هەوکردنی جگەری جۆری C وەردەگرن، ئەمەش مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشیی مەترسیداری وەکو بەشەمێبوونی جگەر و شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکات.
 
لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ئەمریکا، بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییەش زیادی کردووە. د. مێگان کێرتیس، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی واشنتن و سەرپەرشتیاری هەردوو توێژینەوەکە دەڵێت: چارەسەرێکی زۆر کاریگەر و سادە بۆ نەخۆشییەکە هەیە، کە تەنیا خواردنی حەبە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگ و دەتوانێت زیاتر لە 95٪ـی تووشبووان چاک بکاتەوە. بەڵام کێشەکە لە گەیاندنی ئەم چارەسەرە بەو کەسانەیە کە زۆرترین پێویستییان پێیەتی.
 
توێژینەوەی یەکەم، دەریخستووە کە تەنیا یەک لە هەشت منداڵی تووشبوو چارەسەری وەرگرتووە، لە توێژینەوەی دووەمدا دەرکەوتووە کە ئەو خانمانەی بەم دواییانە منداڵیان بووە، بە رێژەی 30٪ کەمتر چارەسەری هەوکردنی جگەریان وەرگرتووە بەراورد بە پیاوان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.