رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەک لە نیوزلاند دەریدەخات، کەمکردنەوەی رۆژانی کارکردن بۆ چوار رۆژ لە هەفتەیەکدا، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر تەندروستی و خۆشگوزەرانیی فەرمانبەران هەیە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئۆتاگۆ لە نیوزلاند لەسەر چەندین کۆمپانیا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو فەرمانبەرانەی چوار رۆژ لە هەفتەیەکدا کاردەکەن، گوشاری دەروونییان کەمترە و و بەرهەمی کاریان زیاترە و زیاتر بیرۆکەی تازە و داهێنەرەنەیان پێیە.
توێژینەوەکەی زانکۆی ئۆگاتۆ لە نیوزلاند جەخت لەوەدەکاتەوە، کارکردنی هەفتانە بۆ ماوەی 4 رۆژ دەتوانێت چارەسەرێک بێت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی پێویستییان بە پشوودانی زیاتر هەیە، ئەمەش نەک تەنیا دەروونییان باشتر دەبێت، بەڵکو پابەندبوونیان بۆ کارەکەشیان زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی تازەترین توێژینەوەی کۆمپانیای ئیپسۆس، نزیکەی 77٪ی نیوزلەندییەکان دڵخۆشن.
هەستی کارمەندانی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا
-%48 سترێسیان هەیە.
-%31 تووڕەن.
-%26 دڵتەنگ و خەمگینن.
- %24 هەست بە تەنیایی دەکەن.
-%46 دەیانەوێت کاری خۆیان بگۆڕن
زۆر کارکردن لە ژێر گوشاردا دەبێتە هۆی
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
-نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە
-کێشەی هەرسکردن
-لاوازبوونی سیستمی بەرگری
-سەرئێشە
-خەمۆکی
- دڵەڕاوکێ
-تووڕەیی
- نیازی دەرچوون
- هەست بە تەنیایی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ