توێژەرانی زانکۆی ئالاباما چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی هاری سەگ دەدۆزنەوە

28-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەران لە زانکۆی ئالاباما لە ئەمریکا، هیوا بۆ چارەسەرێکی نوێ دروست دەکەن، دوای ئەوەی ئاشکرایان کردووە کە خاڵێکی لاوازیان لەناو پێکهاتەی گەردیلەیی ڤایرۆسەکەدا دۆزیوەتەوە.
 
توێژینەوەکە، لەلایەن دکتۆر تاد گرینەوە سەرپەرشتی دەکرێت، دەریدەخات کە ڤایرۆسی هاری پشت بە ئەنزیمێکی تایبەت دەبەستێت بە ناوی "پۆلیمەرەیز" بۆ ئەوەی خۆی کۆپی بکات. خاڵی لاوازیی ڤایرۆسەکە لەوەدایە کە ئەم ئەنزیمە پرۆسەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە جیاوازە لەوەی لە خانەکانی مرۆڤدا روودەدات.
 
دکتۆر تاد گرین، دەڵێت: "بە تێگەیشتن لە چۆنیەتی کارکردنی ئەم پرۆسانە، هیوادارین دەرگای نوێ بۆ چارەسەرەکان بکەینەوە، بە شێوەیەک کە بتوانین پێش بڵاوبوونەوەی، ڤایرۆسەکان رابگرین."
 
دکتۆر تاد، دەڵێت: ئەم جیاوازییە دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی دەرمانی دژەڤایرۆس، کە تەنها هێرش بکاتە سەر ڤایرۆسەکە و زیان بە خانەکانی مرۆڤ نەگەیەنێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە