زانکۆی گلاسکۆ: گۆڕینی شێوەی کوتان دەتوانێ نەخۆشیی هاریی سەگ رابگرێت

28-09-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی گلاسگۆ، لە بەرتانیا، رێگەیەکی کاریگەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی هاری لە وڵاتە هەژارەکاندا دەخاتەڕوو، کە پشت بە گۆڕانکارییەکی سادە لە شێوازی کوتان دەبەستێت.
 
ساڵانە بەهۆی هارییەوە هەزاران کەس گیان لەدەست دەدەن، نەک لەبەر نەبوونی چارەسەر، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڤاکسینی هاری لە کاتی پێویستدا بەردەست نییە. توێژینەوەکە، کە پشتی بە داتای زیاتر لە 200 هەزار حاڵەت لە تانزانیا و کینیا بەستووە، دەریدەخات کە چارەسەرەکە بریتییە لە گۆڕینی شێوازی کوتان لە ماسولکەوە بۆ ژێر پێست.
 
ئەم شێوازە نوێیە بڕێکی زۆر کەمتری ڤاکسینی پێویستە، بەجۆرێک کە یەک ئەمپوول دەتوانرێت بۆ چارەسەری چەندین نەخۆش بەکاربهێنرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ڤاکسین بە ڕێژەی 55٪ و مەترسیی نەمانی ڤاکسین لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
 
ئەم دۆزینەوەیە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی "هاوپەیمانیی جیهانی بۆ ڤاکسین" (Gavi) و نەخشەڕێگایەکی روون پێشکەش دەکات بۆ گەیشتن بە ئامانجی "سفربوونەوەی مردن بە هاری تا ساڵی 2030".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە