پسپۆڕێک: خواردن بە خێرایی هۆکارێکی دروستبوونی گازەکانی گەدەیە

28-10-2025
بڕوا فەرهاد
دکتۆر لونا خالید - د. عەونی زێباری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو
دکتۆر لونا خالید - د. عەونی زێباری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو، نیشانە و هۆکارەکانی تووشبوون بە کۆڵۆن و درووستبوونی گازی گەدەی روونکردەوە و ئامۆژگاریی خۆراکی پێشکەشکرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 28-10-2025 د. عەونی زێباری، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند "نیشانەکانی کۆڵۆن وەک ئازاری سک هەفتەی 1 رۆژ بۆ ماوەی 3 مانگ یان زیاتر بەردەوامبێت. هەروەها، ئازاری سکەکە بەردەوامبێت لەگەڵ پیسایی کردن، گۆڕان لە شێوەی پیسایی و چەند جارێک پیسایی کردن لە رۆژێکدا لە نیشانە دیارەکانن. 
 
سەبارەت بە هۆکارەکانی درووستبوونی گازی گەدە، د. عەونی زێباری چەندین خاڵی خستەڕوو. وەک خواردن بە خێرایی و خواردنی زۆر، پاڵکەوتن دوای خواردن، کەمکردنی ئاو خواردنەوە و نەجووڵان بە هۆکاری سەرەکی درووستبوونی گازی گەدە و کۆڵۆن دانا. 
 
ئەو پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو، بنیشت جووین و دەمکردنەوە لەکاتی خواردنی خۆراک وەک یەکێک لە هۆکارەکانی تووشبوون بە کۆڵۆن و گازی گەدە ناساند. 
 
لەبارەی خۆراکی گونجاوەوە، د. عەونی زێباری رایگەیاند کە ئەو خواردنانەی سوودیان هەیە بۆ کۆڵۆن وەک سەوزە و میوەن، بەڵام سێو، خۆخ و هەرمێ سوودیان نییە چونکە شەکری فرەکتۆزی زۆریان تێدایە و دەبنە هۆی زیادبوونی کێشەکە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.