رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی کامبریج لە بەریتانیا، چارەسەرێکی نوێیان بۆ یەکێک لە تووندترین جۆرەکانی شێرپەنجەی مەمک دۆزیوەتەوە کە پشت بە دوو قۆناخی چارەسەری دەبەستێت و لە تاقیکردنەوە سەرەتاییەکاندا سەرکەوتنی 100٪ـی بەدەستهێناوە.
چارەسەرەکە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان بەکارهێنانی دەرمانێکی "نانۆیی"ـیە بە ناوی (دۆکسۆ روبیسین) کە بە شێوەیەکی زۆر ورد هێرش دەکاتە سەر خانە شێرپەنجەییەکان و گەرمیان دەکات، بەبێ ئەوەی زیانێکی زۆر بە خانە تەندروستەکان بگەیێنێت. ئەم قۆناخە وا دەکات گرێ شێرپەنجەییەکە بۆ سیستمی بەرگریی جەستە ئاشکرا و دیار بێت.
لە قۆناخی دووەمدا، دەرمانێکی دیکەی بەرگری بەناوی (ئاتێزۆ لیزوماب) بەکاردەهێنرێت. ئەرکی ئەم دەرمانە هاندانی سیستەمی بەرگریی سرووشتیی جەستەیە بۆ ئەوەی بەهێزترین هێرشی خۆی بکاتە سەر ئەو خانە شێرپەنجەییانەی کە لە قۆناخی یەکەمدا ئاشکرا کراون و بەتەواوی لەنێویان ببات.
پڕۆفیسۆر ژین ئەبراهام، لە زانکۆی کامبریج ئەم دۆزینەوەیەی بە "بڕواپێنەکراو و دەگمەن" ناوبرد و رایگەیاند، بەپەرۆشن بۆ ئەم رێگە نوێیە، چونکە دەکرێت ببێتە شێوازێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک لە داهاتوودا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ