رووداو- هەولێر
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەدیدەکرێ و پێویستە چەند هەنگاوێكی وەک کەمکردنەوەی وەرگرتنی شەکر و کالۆری بگیرێنە بەر بۆ کەمکردنەوەی زۆربوونی کێش لەنێو منداڵان.
د. دەیڤد هیڵ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە ئەمریکا دەڵێت، خواردنی ژەمی بەیانیان یەکێكە لە هەنگاوە سادە و دروستەکان، چونکە زۆربەی ئەوانەی ژەمی بەیانییان ناخۆن، دواتر خۆراکێكی زۆرتر لەوەی لە بەیانییان دەخورێت وەردەگرن.
د. دەیڤد هیڵ دەڵێ: "بەدڵنیاییەوە ئێستا بەربڵاوییەکی تەواوی قەڵەوی هەیە لەنێو منداڵان لە ئەمریکا، وە خەڵکی زۆر بە بایەخەوە لێی دەڕوانن، بۆیە ئێمە هەندێك شت هەیە کە فێری بووین لەبارەی چۆنییەتی رێگریکردن لە قەڵەوی و شتە گرنگەکە ئەوەیە کە سەرەتا زۆر سادەن، بەڵام دوای تێپەڕینی ئەمانە شتەکە زۆر زەحمەت دەبێت، بەڵام شتی سادە دەکرێن، یەکەم وابکە منداڵەکەت ژەمی بەیانییان بخوات، رەنگە بیر بکەیتەوە زۆرتر خواردن رەنگە ببێتە هۆی قەڵەوی و رێگری لێناکات، من باسی خواردنی ژەمێكی زۆر گەورەی بەیانی ناکەم، بەڵام ئەگەر منداڵەکەت بەردەوام ژەمی بەیانی نەخوات، ئەوە پێدەچێت لە کاتێكی درەنگتری رۆژەکەدا زۆر زیاتر بخوات لەوەی کە پەڕاندوویەتی.
دەیڤد هەروەها دەشڵێت: "راگرتنی هاوسەنگی خواردن لە ژەمی بەیانییان، وادەکات کە لە دواییدا کەمتر بخورێت، بۆیە هەمیشە بە ژەمی بەیانی دەستپێبکە، هەروەها خۆت ژەمەکان ئامادەبکە و وەک یەک خێزان نانی ئێوارە بخۆن بەیەکەوە، هەرچەندە هەنگاوێكی ئاسانە، بەڵام رەنگە لەژیانی ئەمڕۆ زەحمەت دیاربێت بۆ ئەوەی هەمووان لە دەوری یەک مێز لە هەمان کاتدا کۆببنەوە، بەمەش منداڵان لە زۆرخواردن و خۆراکە خێراکان دووردەکەونەوە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دوورخستنەوەیان لە قەڵەوی، رەنگە ئەو خواردنەی تۆ لە ماڵەوە ئامادەی دەکەیت بڕێكی زۆر کەمتر لە خوێ و چەوری تێدا هەبن، بۆیە خۆت ئامادەکار بە و شتێكی نوی و تازە تاقیبکەوە، رەنگە ئەمە زۆر تەندروستتر بێت تەنانەت بە بەراورد بەو خۆراکانەی لە رێستۆرانتەکان و لە دەرەوە بە تەندروست دەفرۆشرێن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ