زانکۆی جۆنز هۆپکنز: مادەی هۆشبەر سیستمی مێشک بەتەواوی دەگۆڕێت
رووداو - تەندروستی
زانکۆی جۆنز هۆپکنز لە ئەمریکا دەریدەخات، مادەی هۆشبەر سیستمی مێشک بەتەواوی دەگۆڕێت و کاریگەری دەخاتە سەر ئەو هۆڕمۆنانەی لە مێشک دەردەدرێن.
توێنژینەوەیەک لە زانکۆی جۆنز هۆپکنز لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، ئالودەبوون بە مادەی هۆشبەر، وەک نەخۆشییەکی مێشک دەبینرێت نەک کەمیی ئیرادە، چونکە کار لە هۆڕمۆنەکانی مێشک دەکات و سیستمی مێشک دەگۆڕێت.
هەر لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کاتێک مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێت، رێژەیەکی زۆر لە هۆڕمۆنەکانی دڵخۆشی لەمێشکدا دەردەرێن، دەردانی ئەم رێژە زۆرەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنەکە و وەرگرەکانی لە داهاتوودا.
توێژینەوەکەی پەیمانگەی جۆنز هۆپکینز ئاماژە بەوەدەکات، بۆ ئەوەی لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دووربیت پێویستە لە ژینگەی بەکارهێنان و ئەو کەسانەشی کە بەکاری دەهێنن نزیک نەکەویتەوە.