گەنجێک لە سۆران بەهۆی چارەسەری هەڵەوە گیانی لەدەستدا

30-08-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

گەنجێک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوای ئەوەی سەردانی کەسێکی کردووە کە خۆی وەک چارەسەرکار ناساندووە، گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی زانیارییەکان، دوو بۆچوونی جیاواز لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجەوە هەن، هەندێک دەڵێن، چارەسەرکارەکە ویستوویەتی "جن لە جەستەی دەربکات"، بۆچوونێکی دیکەش ئەوەیە کە گەنجەکە "ناوکی کەوتووە" و چارەسەرکارەکە هەوڵیداوە ناوکی بهێنێتەوە.
 
لە هەردوو حاڵەتەکەدا، دەگوترێت چارەسەرکارەکە چووەتە سەر سکی گەنجەکە، بەو هۆیەشەوە زەبر بەر سکی کەوتووە و تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە و گیانی لەدەستداوە.
 
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران رایگەیاندووە، "بە وردی بابەتەکە هەڵدەسەنگێنین و لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەین."
 
لە پشتسک ئەو ئەندامانە هەن؛
 
- ئەندامە رەقەکان؛ جگەر، سپڵ، پەنکریاس، گورچیلە
-ئەندامە بۆشەکان؛ گەدە، ریخۆڵە باریکە و ئەستوورە
-شاخوێنبەر و خوێنهێنەر
 
مەترسییەکانی بەرکەوتنی زەبرێک بەر سک
 
پچڕانی سپڵ
دڕانی جگەر
زیانگەیاندن بە پەنکریاس
کونبوونی ریخۆڵە
زیانگەیاندن بە گورچیلە
 
ئەو نیشانانەی پێویستی بە فریاگوزاریی هەیە 
 
رەقبوونی سک
ئاوسانی سک
رشانەوە
نیشانەکانی شۆک
شینبوونەوە
بوونی خوێن لە میز یان پیسایی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە