رووداو - تەندروستی
دەروونناسێک رایدەگەیێنێت، زۆر بیرکردنەوە خۆی لە خۆیدا نەخۆشی نییە، بەڵام دەکرێت ببێتە هۆی نەخۆشیی دەروونی، جەستەیی و چەند رێگەیەکیش بۆ کۆنترۆڵکردنی دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-11-2025 د. پگا عەلیمەردان، دەروونناس و چارەسەرکاری دەروونی لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، چەندین هۆکار هەن بۆ زۆر بیرکردنەوە لە شەواندا، لەوانە ژینگە و گۆڕانکارییە جەستەییەکان.
د. پگا عەلیمەردان ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کەسانەی لە خێزانێکدا پەروەردە کراون کە دایک و باوکیان بە هیچ شتێک لێیان رازی نەبوون، لە داهاتوودا منداڵەکانیان هەر هەنگاوێک بنێن، چەندین جار بیری لێدەکەنەوە و تووشی زۆر بیرکردنەوە دەبن.
د. پگا عەلیمەردان، دەڵێت، "زۆر بیرکردنەوە یان دەربارەی رابردووە یان داهاتوویەکی نزیکە، ئەگەر بیرکردنەوە زۆرەکە دەربارەی رابردوو بوو پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەڵام ئەگەر دەربارەی داهاتوو بوو، دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت".
بۆ کۆنترۆڵکردنی زۆر بیرکردنەوە، ئەو دەروونناسە چەند رێگەیەک دەخاتەڕوو و دەڵێت، "هەر شتێک بێزارت دەکات لەسەر کاخەزێک بینووسە و دواتر کاخەزەکە بکە نێو پێڵاوەکانت و پێوەی بڕۆ، یانیش کاخەزەکە بسووتێنە، هەروەها هەناسەی قووڵ هەڵبمژە واتە خێرا هەناسە هەڵبمژە و هێواش دەریبکەرەوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ