نو‌عمان كورتوڵموش بۆ رووداو: لە هه‌موو رووێكەوە پشتیوانيی هه‌ولێر ده‌كه‌ین
رووداو - ئەنقەرە
پرۆفیسۆر دكتۆر نو‌عمان كورتوڵموش، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی توركیا، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی پرسەكانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق، رۆڵی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، ئۆپەراسیۆنی موسڵ، كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان، بوونی هێزی پەكەكە و یەپەگە لە شنگال، هێزەكانی توركیا لە باشیك، نەوتی كوردستان و عێراق، داهاتووی سوننەكان لە عێراق، قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستان، رۆڵی توركیا لە سووریا و داهاتووی ئەو وڵاتە، وەڵامی چەند پرسیارێكی گرنگ دەداتەوە، لە هه‌موو رووێكیشەوە پشتیوانی بۆ هه‌ولێر رادەگەیێنێ.
رووداو: ده‌توانین بڵێین په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و عێراق ئاسایی بوونه‌ته‌وه یان پێویستی به‌كاتی زیاتر ده‌كات؟
كورتوڵموش: له‌و باوه‌ڕه‌دا نین كه توركیا كێشه‌یه‌كی قووڵ و قه‌یرانێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ برا و دراوسێمان عێراق هه‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی پێشهاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه كه چه‌ندین ساڵه درێژه‌یان هەیە، به‌تایبه‌تی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا هه‌بووه و كاریگه‌ری نه‌رێنیشی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا – عێراق. هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆككۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا و له‌میانییه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه خه‌ریك بوو به‌ره‌و نه‌مان ده‌چوو، دووباره كارایان كرده‌وه و هێنایانه سه‌ر رێڕه‌وێكی ته‌ندروست. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێن.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولایه‌ن مكوڕییان له دۆستایه‌تی و برایه‌تی نێوانیان كرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه و به‌ره‌و قۆناخێكی نوێ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ن. هیوادارین له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌كراو و جددی بگیرێته‌به‌ر و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستان و برایانمان له باكووری عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت. هه‌روه‌ها له پرسی هاوبه‌شبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هه‌نگاوی مه‌زن بهاوێژرێت و ژێرخانی باشتر بنرێت بۆ به‌هێزكردنی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته هه‌ڵبژێردراوه‌كه.
ئه‌م گه‌شته هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌یه‌كی نوێ كه ئامانج لێی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخه باشه‌كه‌ی نێوان توركیا و عێراقە له په‌یوه‌ندییه فره رهههندییهكانهوه. ئێمه پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی ته‌واوی خاكی عێراق ده‌كه‌ین و له‌نێو ئه‌م پێكهاته‌یه‌دا داهاته‌كان و مامه‌ڵه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌سته‌به‌ر بكرێت، هه‌م بۆ حكومه‌تی كورد له باكووری عێراق و هه‌م بۆ ته‌واوی گه‌لی عێراق كه سیسته‌مێكی فیدراڵی كراوه و به‌هێز و تۆكمه دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو فه‌راهه‌م بكرێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا توركیا ده‌خوازێت هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوخۆیی كوردی له باكووری عێراق به‌هێزتر بكات و له‌م سۆنگه‌یه‌وه چالاكی بكرێت.
رووداو: توركیا پێشتر داوای ده‌سته‌به‌ركردنی مافی عه‌ره‌به سوننه‌كانی ده‌كرد و مالیكیش توركیای به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رده‌دات، هه‌روه‌ها بەهۆی ئەو بابەتەوە گرژییه‌كی زۆر سه‌ریهه‌ڵدا، ئایا بنچینه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م گرژییه له‌چی سه‌رچاوه‌ی گرت؟
كورتوڵموش: به‌داخه‌وه ئه‌م شتانه وه‌ك پاساوێك بوو كه به‌رده‌وام حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌یگرته‌به‌ر، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، له‌م ناوچه‌یه پیلانگێڕییه‌ك ده‌كرێت و یارییه‌كی نابه‌جێ ده‌كرێت كه پێویسته هه‌موو لایه‌كمان هۆشیار بین. ئه‌م یارییه ناوی "سایكس – پیكۆت-ی دووه‌مه" كه 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ژموونی چه‌ند وڵاتێك به‌بێ گوێدانه به‌ر پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و تایفی، سنووره‌كانیان دابه‌ش كرد. ئێستاش هه‌مان سیناریۆ دوای سه‌ده‌یه‌ك دووباره ده‌بێته‌وه و له‌سه‌ر حیسابی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیكی و مه‌زهه‌بی هه‌مان هه‌وڵه‌كان دووباره ده‌كرێنه‌وه و كێشه ده‌نێنه‌وه.
سایكس – پیكۆت-ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر بنه‌ما و ده‌ره‌نجامی هه‌ژموونی سه‌ربازی جه‌نگێكی جیهانی كاری بۆ كرا و سایكس – پیكۆت-ی دووه‌میش له‌سه‌ر ههژموونێكی جیاوازه‌وه ده‌كرێت، كه پێكهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تیان بۆ ئه‌نجام ده‌دات و چاوه‌ڕوانی هه‌مان ده‌ره‌نجام ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته كورد و توركمان و عه‌جه‌م و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان چاوكراوه بن له ئاست ئه‌و پیلانگێڕیه‌ی كه ئه‌نجامدراوه و ده‌درێت، بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات رێگر بین بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جۆره پیلانگێڕییه، به‌پێی تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌مان بۆ كۆی رووداوه‌كان.
بۆیه توركیا به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه هه‌وڵ و تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پیلانگێڕییه‌كه كۆتایی پێبهێنێت و رێگری بكات و كێشه‌كانیش له سنووره‌كانی خۆی دووربخاته‌وه. بۆ نموونه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ كار بۆ هه‌ڵمه‌تێكی زۆر دروست كرا كاتێك سوپای توركیا له باشیك به‌هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و پاسه‌وانانی نه‌ینه‌وا و خه‌ڵكی موسڵ، دوای مه‌شق و راهێنانی زیاتر له چوار هه‌زار له خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌رهه‌مێكی زۆر ئه‌رێنی لێكهوتهوه، به‌ڕادده‌یه‌ك توانرا گورزی زۆر به‌هێز ئاراسته‌ی داعش بكرێت.
هه‌روه‌ها بینیمان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر بهدلێرانه و كاریگه‌رانه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه و مه‌ترسییه‌كانیان له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ره‌وانده‌وه. بۆیه ئێمه به‌مه‌به‌ستی داگیركاری له‌م ناوچه‌یه‌دا نین، به‌ڵكو بوونی ئێمه له‌م ناوچه‌یه به‌مه‌به‌ستی پاراستن و به‌رگریكردنه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و، پاراستنی سنوور و سه‌روه‌رییه‌كانی خاكی عێراقه و هاوكارییه بۆ هێزه‌كانی عێراق له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌مێننه‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێویستیان به ئێمه نابێت، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێویستیان به ئێمه هه‌یه و ئێمه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان، بوونمان هه‌یه. دڵنیام ئه‌م پرسه ده‌خرێته واری گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و رێككه‌وتنێكی هاوبه‌شی رازیكه‌ر له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا واژۆ ده‌كرێت و كێشه‌كه‌ش كۆتایی پێدێت.
رووداو: هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چڕبوونەتەوە، له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئه‌ردۆغان و یڵدرم كۆبووه‌وه، بۆ هه‌مان پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غدا – ئه‌نقه‌ره، بارزانی هیچ رۆڵێكی هه‌بوو؟
كورتوڵموش: له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڵێ، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كورد له باكووری عێراق به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و، هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانیش بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كۆتاییهێنان به گرژییه‌كانی نێوان توركیا – عێراق و نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن رۆڵێكی زۆر كارایان هه‌بووه و دهستپێشخهرییهكانیشیان شایه‌نی رێز و باسكردنن. هه‌روه‌ها هه‌ردوو به‌ڕێزان زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی بوونی هێزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ربڕی. من لێره‌وه دووباره سوپاسیان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ئاماژه به گرنگی لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی بكه‌م له‌باره‌ی بوونی هێزێكی ناشه‌رعی كه سه‌رجه‌میان له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی له هێزه‌كانی په‌كه‌كه پێكهاتوون و له ناوچه‌ی شنگال به بیانووی پاراستنی گیان و ماڵی ئێزیدییه‌كانی ناوچه‌كه خۆیانه سه‌پاندووه، كه گوتبووی نابێت ئه‌م هێزه له‌م ناوچه‌یه‌دا بمێننه‌وه و داهاتووی ناوچه‌كه‌ش بخه‌نه ژێر مه‌ترسییه‌وه. هاوئاهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هێزه له شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆیان دژ به داعش مایه‌ی په‌سن و بایه‌خه.
رووداو: ئه‌و مژارانه چین سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا تاوتوێی ده‌كات و گرنگترین مژار چین كه بخرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه؟
كورتوڵموش: گومانی تێدا نییه ئه‌و پرسانه‌ی كێشه‌یان له‌سه‌ر دروستبووه ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام گرنگترین شت كاراكردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندییه ئابوورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌ن ده‌بێت. به‌داخه‌وه به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و دۆخه نه‌خوازراوه سیاسییه‌كان و پرسی تیرۆر و تێكچوونی دۆخی ئابووری و هه‌ندێك پرسی دیكه، وایان كرد بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌وێته ئاستی یه‌ك له‌سه‌ر سێی قه‌باره‌ی پێشووتری. له كاتێكدا هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌بوو كه ئاستی بازرگانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌رووی 15 ملیار دۆلار به‌رز بكه‌ینه‌وه، كه‌چی ئێستا له خوار پێنج ملیار دۆلار خۆی ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ توركیا مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئێمه ده‌زانین هه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق پێویستییه‌كی زۆریان به فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه و، هه‌ردوولایه‌نیشمان بایه‌خێكی زۆر به‌م پرسه ده‌ده‌ین. بۆیه پرسی ئابووری یه‌كێك ده‌بێت له كاره له‌پێشینه‌كانی ئه‌م دانووستانه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێر هه‌مان شت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان بگه‌یێنینه ئاستی جاران و بههێزتریشی بكه‌ین. چونكه 70%ی هه‌نارده‌كاری توركیا بۆ عێراق ده‌چێته هه‌ولێر و 60% ی كۆمپانیا بیانییه‌كان كه له هه‌ولێر كارده‌كه‌ن كۆمپانیاكانی توركین، له ئاستی ههناردهكاریشهوه هه‌ولێر بۆ ئێمه پردێكی زۆر گرنگه، هیوادارم په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بگه‌نه ئاستی جارانیان.
رووداو: له شنگال هێزی یه‌په‌گه هەیە، هه‌روه‌ها یه‌به‌شه‌ش هه‌یه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌ناسرێت، وەك لە میدیاكانی توركیا باسدەكرێت، توركیا ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەكات لە دژی پەكەكە هەم له قه‌ندیل و شنگال، هەم لە رۆژئاوا، له‌مباره‌یه‌وه چ داخوازییهكتان له حكومه‌تی عێراق هه‌یه؟
كورتوڵموش: ئێمه هه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا جه‌ختمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه تیرۆریست باش و خراپی نییه. هه‌موویان پێداگری له‌وه ده‌كه‌ن كه داعش له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر له‌نێو ببه‌ن، ئێمه‌ش قایلین و هه‌موو توانایه‌كمان له‌مباره‌یه‌وه ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ، به‌ڵام هه‌موو جیهان ته‌نیا به قسه‌كردن باسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌كات و هیچ كردارێكیان نییه، به‌ڵام توركیا به كردار ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه. به‌ر له‌م دیداره خۆم و هاوڕێكانم له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی سه‌ربازێكی شه‌هیدمان به‌شداربووین، كه به‌ده‌ستی داعش تیرۆركرا. توركیا به‌كردار له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له گۆڕه‌پان سه‌لماندوویه‌تی له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به‌تووندی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه، شه‌هید ده‌ده‌ین و زیانمان به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م شه‌ڕه‌مان له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهاندایه.
به‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین گرووپێكی تیرۆریستی له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر پاك بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ناكرێت رێگه بۆ گرووپێكی تیرۆریستی دیكه خۆش بكرێت شوێنی ئه‌وان بگرێتەوە. ئیدی ئەو رێكخستنە یه‌په‌گه بێت، په‌یه‌ده‌یه بێت، حه‌شدی شه‌عبی بێت یان هەر گرووپێكی تر. ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به ئه‌مریكییه‌كان، رووسه‌كان، ئێرانی و عێراقییه‌كانمان گوتووه، كه دوای پرۆسه‌ی ئازادكردن و كۆنترۆڵكردنه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه خۆیان خۆیان بپارێزن و خۆیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. خه‌ڵكی موسڵ با موسڵ به‌ڕێوه‌ببه‌ن و ته‌له‌عفه‌ر بۆ تهلهعفهرییهكان و ره‌ققه‌ش بۆ رهققهییەکان بێت، ئیدی به‌مشێوه‌یه رێگه‌یان پێبدرێت خۆیان بسه‌لمێنن. وه‌ك چۆن توركیا خه‌ڵكی جه‌رابلووسی پڕچه‌ك كرد و مه‌شق و راهێنانی پێكردن، به‌هه‌مانشێوه با خۆیان بپارێزن له هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش له ئاسمانه‌وه بیانپارێزن.
ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه كار نه‌كه‌ین، دوای رزگاربوون له گرووپێكی تیرۆریستی، ده‌كه‌وینه نێو بۆسه‌ی گرووپێكی دیكه‌ی تیرۆریست و دۆخه‌كه زیاتر ده‌شڵه‌قێت. بۆیه ئه‌گه‌ر چاوپۆشی له هێزی په‌كه‌كه له شنگال بكرێت، پێمانوایه ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هه‌مان ئه‌و پیلانگێڕییه كه له ناوچه‌كه‌دا بۆ تێكدانی دۆخی ئه‌منی و سه‌قامگیری به‌كارده‌هێنرێت. بۆ توركیا داعش‌یش مەترسییە، یه‌په‌گه‌ش، پەیەدەش، حه‌شدی شه‌عبیش مەترسییە، نوسڕه و گرووپه‌كانی دیكه‌ش مه‌ترسین، ئه‌گه‌ر گرووپێكی تیرۆریستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان به‌كاربهێنین و ژێر به‌ژێر بیپارێزین و به‌رگری لێبكه‌ین، به‌دڵنیاییه‌وه سبه‌ی له دژی ئێمه‌ش ده‌وه‌ستێته‌وه، بۆیه پێمانوایه هێزی په‌كه‌كه له شنگال هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ توركیا و حكومه‌تی كورد له باكووری عێراق و بۆ عێراقیش، هەروەها به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له داهاتوودا ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه. ئه‌م پرسه‌ش ده‌خرێنه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و هیواداریشم بگه‌ینه ئه‌نجامێكی زۆر باش و ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت.
رووداو: باشیك بووه خاڵی كێشه له نێوان توركیا و عێراق و گرژییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق سوربوو له كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له باشیك و وه‌ك كارتێكی فشار له‌به‌رامبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌كاری هێنا، ئێوه چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟
كورتوڵموش: پێموانییه حكومه‌تی عێراق به‌چاوی داگیركارانه سه‌یری سوپای توركیا له باشیك بكات. ئه‌وان هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌م ئاراسته‌یه نییه و خۆیشیان دركی پێده‌كه‌ن. بۆیه پێموایه له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆكردن ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هیوادارم بگه‌ینه ئه‌نجامێكی باش كه هه‌ردوو لایه‌ن رازی بكات.
رووداو: به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان باس و خواسی له‌سه‌ر ده‌كرێت؟
كورتوڵموش: گومانی تێدانییه له هه‌موو ره‌هه‌ندێكه‌وه باسی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ناوه‌ڕۆكه‌كان قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرێت و پشتگیریشی بۆ ده‌كرێت. ده‌مێك پێش ئێستا جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه ئێمه خوازیاری یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقین به سیسته‌مێكی فیدراڵی كراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان داهات و ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن، بێگومان داهاتی نه‌وتیش به‌هه‌مان شێوه دابه‌ش بكرێت. پێمانوایه سیسته‌می فیدراڵی له عێراق باشترینه و بهپێزترینه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان و توركیاش پشتیوانی له عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی دارایی و داهاته‌كانی به‌رزتر و گه‌وره‌تر بكات.
رووداو: عه‌ره‌به سوننه‌كان پشتئه‌ستوورن به توركیا و چاوه‌ڕوانی زۆر شتیان لێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ باسی پێكهاته‌یه‌كی فیدراڵی بۆ نه‌ینه‌وا ده‌كرێت، ئێوه له‌مباره‌یه‌وه چیتان هه‌یه و هه‌ڵوێستی توركیا چۆنه؟
كورتوڵموش: پێویسته هه‌موو شارێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی بپارێزێت. موسڵ خاوه‌ن ناسنامه‌ی خۆیه‌تی، شارێكی زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه و دواتر توركمان و كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێته‌وه. پێویسته پارێزگاری له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكرێت. بۆ ته‌له‌عفه‌ریش هه‌مان شت گونجاوه و پێویسته به‌رگریان لێ بكرێت. ئه‌گه‌ر بێت و پاكتاوی نه‌ژادی و ئاینی و مه‌زهه‌بی له موسڵ بگیرێته‌به‌ر، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ چاره‌نووسی موسڵ هه‌رگیز باش نابێت و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و روو له خراپی ده‌كات. سوننه‌كان خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م شاره و ده‌ڤه‌ره‌ن و تا رۆژی قیامه‌تیش هه‌ر له‌م ناوچه‌یه ده‌مێننه‌وه. له هیچ لایه‌نێك قبوڵ ناكه‌ین هه‌وڵی پاكتاوكردنی سوننه‌كان بدات له موسڵ، هه‌روه‌ها رێگه ناده‌ین توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ش پاكتاو بكرێنه‌وه و دووربخرێنه‌وه، بۆیه پێویسته موسڵ به‌و پێكهاته رهنگاورٍهنگهی بمێنێته‌وه و پارێزگاری لێبكرێت و هه‌وڵی گۆڕینی دیموگرافییاكهی نه‌درێت.
رووداو: وێستگه‌ی دووه‌می سه‌ردانی سه‌ركوه‌زیران یڵدرم بۆ هه‌ولێر ده‌بێت. ئه‌و پرسانه چین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كورد تاوتوێی ده‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان چ بایه‌خێكی بۆ توركیا هه‌یه؟
كورتوڵموش: له سه‌رجه‌م پرسه‌كاندا، په‌یوه‌ندی و دید و بۆچوونی زۆر نزیكمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ولێر هه‌بووه. هیوادارین پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بچێت. ئێمه وه‌كو توركیا هه‌موو جۆره پشتیوانییه‌ك و پاڵپشتییه‌كی سیاسی بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ین كه بۆ تێكدانی ئارامی و سه‌قامگیری ناوخۆیی ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكووری عێراق ده‌درێن. بۆ توركیا زۆر گرنگه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بپارێزرێت، چونكه سه‌قامگیربوونی پێكهاته‌ی كوردی له باكووری عێراق بۆ گه‌لی كورد سوودێكی زۆری ده‌بێت و هه‌م بۆ توركیاش له ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر گرنگتر و پڕ بایه‌ختر ده‌بێت، هاوكات بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراقیش زۆر گرنگ ده‌بێت.
ده‌خوازین ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانی ده‌ره‌كی و سه‌قامگیری به‌هێزتر بێت و ئێمه‌ش وه‌ك توركیا ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشانمان له ئه‌رك، ته‌واوی تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ و چالاكی جۆراوجۆر بۆ به‌هێزمانه‌وه‌ی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیشی به‌م ئاراسته‌یه له توركیا به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پشتیوانی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له باكووری عێراق ده‌كه‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌نێو سنووری خاكه‌كه‌یدا، بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌كان و له‌نێوبردنیان.
رووداو: هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی دارایی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكس، داوای قه‌رزی درێژخایه‌نی له توركیا كردووه، توركیا چی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه یارمه‌تیده‌ری بێت بۆ رزگاربوون له‌م قه‌یرانه؟
كورتوڵموش: توركیا ناوه‌ناوه ئه‌م جۆره پاڵپشتییه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێت. هه‌روه‌ها له دانووستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا به تێروته‌سه‌لی تاوتوێ ده‌كرێت و ده‌ره‌نجامی باشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
رووداو: ماوه‌یه‌كی زۆره له سیاسه‌تدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام پیشه‌ی سه‌ره‌كیتان ئابوورییه و خۆشتان ئابووریناسن و له زانكۆكاندا چه‌ندین ساڵ وانه‌ی ئابووریتان پێشكه‌ش ده‌كرد، ئابووری كوردستان چۆن ده‌بینن و بۆ باشتركردنیشی چ رێنماییه‌ك و ئامۆژگاریتان هه‌یه؟
كورتوڵموش: من كه‌سێكی شارهزام له جوگرافیای ناوچه ئیسلامییه‌كان هه‌ر له عێراق و كوردستان و سووریا و ئوردن تا ده‌گاته مه‌غریب و ئه‌نده‌نووسیا، ده‌شزانم كه خاكه‌كانیان چه‌ند به‌پیت و به‌پێزن، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن له سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ژێرخاك و سه‌رخاك و ته‌نانه‌ت له سه‌رچاوه مرۆییه‌كانیش زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها كه‌سانی زۆر به‌توانا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ده‌ركه‌وتوون كه بتوانن له هه‌موو بوارێكدا خزمه‌ت به وڵاته‌كانیان بگه‌یێنن. له توركیا قسه‌یه‌كی باو هه‌یه كه ده‌ڵێت شه‌كر و رۆن و ئارد هه‌یه، به‌س هێنده‌ی ماوه حهلوایهك دروست بكرێت، له‌م هه‌ڵكه‌وته جوگرافییهشدا هه‌موو شتێك به‌دی ده‌كرێت، به‌ڵام بەداخەوە قه‌یرانی ئیراده‌ی سیاسی هه‌یه. ئه‌و شتانه‌ی كه باسی لێده‌كه‌ین هه‌موویان جه‌رگبڕن، بۆنموونه شه‌ڕی ناوخۆ، كێشه و قه‌یران و ململانێ و ناكۆكی و جه‌نگ و شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت و داگیركاری و هێرشه تیرۆریستییه‌كان، واته سه‌رجه‌م باس و خواسهكانمان ته‌نیا له‌م بازنه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه.
باكووری عێراق ناوچه‌یه‌كی له راده‌به‌ر دهوڵهمهندە و خاكێكی به‌پیتی هه‌یه، ده‌رهێنان و دابه‌شكردنی ئه‌م سه‌رچاوه ده‌وڵه‌مه‌ندانه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی گه‌شه‌كردنی هاوبه‌ش و داڕشتنی پلانی ئابووری تۆكمه له‌نێوان شاره‌كان و دواتر ئه‌ودیوی سنووره‌كان و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، پێویسته بكرێته تاكه مژار و باسی سه‌ركرده‌كان. له كاتێكدا به‌دۆخێكدا تێده‌په‌ڕین كه نه‌ك گه‌شتكردن له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ئه‌سته‌م بووه، بگره گه‌شتكردن له شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه پڕبووه له ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری جیاواز. پێویسته رێگاكه‌مان به كاركردنی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگی ئاستبه‌رز فراوانتر بكه‌ین و سوود له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی مێژووه‌كانمان، كولتوور و داب و نه‌ریته‌كانمان وه‌ربگرین. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت كاری هاوبه‌شی ئابووری و په‌روه‌رده و فێركردن ئه‌نجام بدرێت، بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن گه‌نجه‌كانمان زیاتر هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆكانی توركیا و هه‌ولێر بخوێنن و سوود له ئه‌زموونه‌كان وه‌ربگرن. دەتوانین سه‌رجه‌م ئه‌م پڕۆژه گرنگانه ئه‌نجام بده‌ین، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و هه‌لومه‌رجه بارگاوییه رزگارمان بێت.
رووداو: تۆزێك باسی سووریا بكه‌ین، به‌م دواییه لێدوانێكتان هه‌بوو به‌وه‌ی توركیا له سه‌ره‌تاوه له سیاسه‌تی سووریا هه‌ڵه‌ی كردبوو، پێتانوایه چ میكانیزمێك ده‌گیرێته به‌ر بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێی توركیا له سووریا و ئایا به‌شار ئه‌سه‌د له‌كاری له‌پێشینه‌ی ئێوه ده‌رچووه؟
كورتوڵموش: مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه توركیا و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سیاسه‌تكردنیان له‌باره‌ی سووریاوه هه‌ڵه‌بوون و هه‌ڵه‌یان كردووه، به‌داخه‌وه باجی سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌ڵانه، خه‌ڵكی سووریا داویه‌تی و ده‌یدات. قه‌یرانی سووریا له سێ ساڵی یه‌كه‌میدا شه‌ڕی ناوخۆ بوو و له سێ ساڵی دووه‌میشیدا شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تی تێدا ئه‌نجامدرا و باجێكی زۆر قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌م وڵاتانه‌ش زۆر به‌داخه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نه‌بوو كه كلیلی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان بێت و بتوانێت به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نێكدا بسه‌پێنێت. من خۆزگه‌م ده‌خواست هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سووریا، وڵاته هه‌رێمییه‌كان به‌تایبه‌تی توركیا و ئێران پێكه‌وه گفتوگۆیان بكردایه و هه‌وڵیان بۆ ئەوە دابا چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست وه‌ربده‌نه نێو كاروباره‌كانیان و كار بگاته ئه‌م ئاسته و ئه‌م دۆخه‌وه.
خۆزگه‌م ده‌خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوای ئه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌كی كیمیایی دژ به گه‌لی خۆی به‌كارهێنا، پڕۆژه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراویان پێشكه‌ش بكردایه به‌وه‌ی چۆن رێگری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نوێ سه‌ری هه‌ڵنه‌دابا، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه هیچكام له‌م خۆزگانه جێبەجێ نەكران، بۆنموونه پڕۆژه‌ی مه‌شقپێكردن و ئاماده‌كردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، پشتیوانی ته‌واو بۆ سوپای سووریای ئازاد دابین نه‌كرا و كار گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینن. خۆزگه ئه‌مانه‌ی روویاندا نه‌كرابایه، به‌ڵام هیچ شتێك له ده‌ستمان نایه‌ت و كۆتایی هات. گرنگ ئه‌وه‌یه دوای ئه‌م قۆناخه چی بكه‌ین؟ ئێمه وه‌كو توركیا ده‌ستمان به پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ كردووە كه ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌واییه.
هه‌ڵوێستی توركیا له سه‌ره‌تاوه دروست و راست بوو كاتێك پشتیوانی له داخوازییه‌كانی گه‌ل كرد و هه‌روه‌ها پاڵپشتی به‌ره‌ی خه‌ڵك كرد و هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ دابینكردنی سیسته‌مێكی دیموكراسی كراوه و ئاشته‌وایی گشتیگیر، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و میكانیزمانه‌ی گیرانه‌به‌ر سه‌رتاپایان هه‌ڵه بوون، هه‌روه‌ها نه‌یتوانی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی داخوازییه‌كان به‌دی بكات و چاره‌سه‌ریان بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و توانایه‌شمان نه‌بوو به‌ته‌نیا ئه‌نجامی بده‌ین و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش نه‌ك ته‌نیا پشتیوانمان نه‌بوو، بگره ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی جگه له ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه، هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نه‌بوو ئاراسته‌كان بگۆڕێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیشیان نه‌ده‌دا، هه‌موو ویسته‌كانیان بۆ ئه‌وه بوو چۆن سوود له سیاسه‌تی پشێوی وه‌ربگرن. بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه توركیا به هه‌ڵوێسته دروست و راسته‌كه‌ی نه‌یتوانی سیاسه‌تێكی حه‌كیمانه به‌ڕێوه‌ببات، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ست و داخوازییه‌كانی به‌جێ بگه‌یێنێت.
له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیخوازانهماندا، له سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كاندا بڕیاری دروستمان نا و توانیمان ئه‌نجامێكی باش له سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باش‌دا ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین. توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگدا توانی دۆخه‌كه راست بكاته‌وه و له سه‌ره‌تای هه‌موو شتێكه‌وه ئه‌و دۆخه نامرۆییانه‌ی حه‌له‌ب چاره‌سه‌ر بكات و خه‌ڵكی گواسته‌وه و هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شكردن و دواتر ئاگربه‌ستی راگه‌یاند. به‌ڵام له‌م به‌ین و ئه‌و به‌ینه‌دا میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و رژێم هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری ده‌ده‌ن و پێشێلكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه بشێوێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆسكه بكه‌ن و په‌كی بخه‌ن، هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌مباره‌یه‌وه چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی ته‌واوی سووریا بگرێته‌وه.
توركیا گه‌ره‌نتی بە سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌دات لەبارەی هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌و، هه‌روه‌ها رووسیاش گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی داوه رژێم كۆنترۆڵ بكات له هه‌ڵوێست و ههڵسوكهوتهكانییهوه و پابه‌ندی ئاگربه‌ست بێت،به‌مشێوه‌یه رێككه‌وتنێك سه‌ریهه‌ڵدا. هیواخوازین دوای قۆناخی ئاگربه‌ست، هه‌نگاوی جددی بۆ ئاشته‌وایی بنرێت. دانووستاندنهكانیش راسته‌وخۆ ده‌بن، له لایه‌ك رژێم و له‌لایه‌كی دیكه‌شدا ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێت.
رووداو: په‌یه‌ده له رۆژئاوا سێ كانتۆنی پێكهێناون و توركیاش رێگری ده‌كات كانتۆنه‌كان یه‌كبگرن، ئایا له‌باره‌ی ئه‌م كانتۆنانه هیچ رێككهوتنێكتان له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامداوه؟
كورتوڵموش: رێككه‌وتنێكی كردار و به‌رجه‌سته‌كراو نییه تائێستا، به‌ڵام رووسیا پشتیوانمانه له كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌ی ئه‌لباب و پاڵپشتیمان ده‌كات له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، له هه‌ستیاری توركیاش له‌باره‌ی منبج تێده‌گات. رووسه‌كان د‌رك به نیازهكانمان ده‌كه‌ن كه هه‌ڵوێسته‌كانمان داگیركاری نین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانجه‌كانمان ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانه و پاراستنی سنووره‌كانمانه له‌م ناوچانه‌دا، رووسه‌كان ئه‌مانه ده‌بینن و ئه‌مریكاش ده‌یبینێت، هه‌ڵوێستی توركیا زۆر روون و ئاشكرایه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیگه‌ران نین له هه‌ر جۆره پێكهاته‌یه‌كی برا كورده‌كانمان و، زۆر له‌نێو یه‌كدین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خزم و كه‌سوكاری یه‌كدین، ئه‌و گوند و دێهات و شاره‌دێیانه‌ی سه‌ر سنوور و خوازبینی زۆریان له‌نێواندا هه‌بووه و هه‌یه. بۆیه ئێمه نیگه‌ران نین له هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی برا كورده‌كانمان، به‌ڵام تاكه رێكخراوێكی تیرۆریستی هه‌وڵ بدات هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و كار بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی خاكی سووریا بكات، ئه‌مه شتێكه هه‌رگیز ناكرێت قبوڵی بكه‌ین و له دژی ده‌وه‌ستینه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه به‌مانای دابه‌شكردنی سووریایه به‌لانی كه‌م بۆ سه‌ر سێ پارچه و تێكدانی سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌م وڵاته‌یه. له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته پێگه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی تیرۆری دژ به خاكی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌نجام بدات. زانیاری هه‌واڵگری ورد و بهرجهستهكراومان هه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی له باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا (باكووری كوردستان) روو ده‌دەن، سه‌رچاوه‌كانیان په‌كه‌كه و په‌یه‌ده‌یه و ئه‌وانیش رێگه‌یان خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیانه ئه‌نجام بدرێن و پشتیوانی لۆجیستیكیان ده‌كه‌ن. بۆیه هه‌رگیز توركیا ئه‌م جۆره كاره قبوڵ ناكات. ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌مانه‌وه‌ی توركیا، ئه‌گینا توركیا هیچ كاتێك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانی نه‌بووه.
بۆ زانیاریتان پێویسته شتێكتان وه‌بیر بهێنمه‌وه، زۆربه‌ی جیهان كه نه‌یده‌زانی كورد له باكووری سووریا هه‌یه یان نییه، كه‌چی توركیا به‌رده‌وام له‌كاتی گفتوگۆكان و دیداره تایبه‌تییه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ حافز ئه‌سه‌د و پاشان به‌شار ئه‌سه‌د-یش به‌رده‌وام داوای ده‌كرد ناسنامه به كورده‌كان بدرێت. به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كرد بۆچی مافه‌كانیان پێناده‌ن و بۆچی مامه‌ڵه‌ی یه‌كسانییان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و به‌چاوی هاووڵاتییه‌كی ره‌سه‌ن هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن؟ له‌كاتی په‌یوه‌ندییه باشهكانیشماندا فشارمان به‌رده‌وام بوو، ده‌ستپێشخه‌ریمان به‌رده‌وام بوو بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كورد له باكووری سووریا ده‌سته‌به‌ر بكرێت و ئامۆژگاریمان ده‌كردن و رێنمایی به‌رده‌واممان ده‌كردن.
بۆیه له‌م ناوچه‌یه‌دا كورد و توركمان و عه‌ره‌ب و ئێزیدیش هه‌ن، پێویسته ناوچه‌كه به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه قبوڵ بكرێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناكرێت پێكهاته‌كانی دیكه پشتگوێ بخه‌یت و تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بسه‌پێنیت و پاشان بڵێیت ته‌نیا من هه‌م و رێگه به‌هیچ لایه‌نێكی دیكه ناده‌م كار و چالاكییه‌كانیان بكه‌ن. ئه‌مه هه‌ڵوێستی روون و ئاشكرای په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌یه و به‌كردار سه‌لماندوویانه و به‌رده‌وامن له‌م كاره‌ش، توركیاش هه‌رگیز ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ ناكرێت، به‌تایبه‌تی كاتێك سه‌رچاوه‌ی كاره تیرۆریستییه‌كان له‌م ناوچه‌یه و له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌وانه‌وه دێت.
رووداو: كاتمان زۆر كه‌م ماوه و ده‌مه‌وێت دوایین پرسیار بكه‌م، كورد له داهاتووی سووریا خاوه‌ن چ پێگه‌یه‌ك ده‌بێت و به‌ده‌ر له په‌یه‌ده، ئه‌نه‌كه‌سه هه‌یه، خوێندنه‌وه‌تان بۆ ئه‌وان چۆن ده‌بێت؟
كورتوڵموش: من پێداگری له‌وه ده‌كه‌م، پیلانگێڕییه‌ك هه‌یه ئه‌ویش دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی ههڵكهوتەی جوگرافی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه و پیلانگێڕییه‌كه‌ی ئه‌مجاره هێنده به‌وردی كاری بۆ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیان بێت هه‌رێمی كوردستانیش بۆ چه‌ند پارچه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كه‌ن، پیلانگێڕییه‌كه‌ش ناوی "پارچه پارچه بكه و دابه‌شی بكه و به‌پێی ویستی خۆت به‌ڕێوه‌یان ببه"یه، ئێمه وه‌كو توركیا به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه و رێگه‌یان پێناده‌ین به‌پێی تواناكانمان ئه‌م پیلانگێڕیه ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م سنوورانه زیادن چونكه هه‌مان خه‌ڵك و هه‌مان بیروبۆچوونن، وێڕای ئه‌مه‌ش دووباره دابڕێژرێته‌وه، ئه‌وسا هیچ مانایه‌كی نابێت. ئێمه وه‌كو توركیا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌وه سیاسه‌تی كۆكردنه‌وه و پاراستنی یهكڕیزییهكان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. بۆ سووریا هه‌موو توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به یه‌ك چاو و به یه‌كسانی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سه‌رجه‌میان مافه‌كانیان پێ بدرێت، له‌ژێر سیسته‌مێكی دیموكراسی و بنه‌ماكانی ئاشتیخوازی و پێكه‌وه ژیان و فره ره‌هه‌ندی و فره لایه‌ن.
كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان مافه‌كانیان پارێزراو بێت و بتوانن له چوارچێوه‌ی دیموكراسییه‌تدا چالاكی بكه‌ن. كاتێك داوای مافی لایه‌نێك ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه مافی لایه‌نی به‌رامبه‌ر زه‌وت بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی قه‌باره و شایستهكانهوه به دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت. له كۆتاییدا هیوا ده‌خوازین سووریایه‌كی نوێ ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه و له‌ژێر داروپهردووهكانی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی ده‌ربازی بكه‌ین و سووریایه‌كی هاوچه‌رخ و ناوازه ده‌ربهێنین.
وەرگێڕان: هێمن عەساف
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح