مەسرور بارزانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات دادەنێت

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە مۆنیۆمێنتی شەهیدانی یەکی شوبات لە پارکی سامی عەبدولڕەحمانی هەولێر، رێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵڕۆژی تەقینەوەکانی یەکی شوبات بەڕێوەچوو و تێیدا مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنیۆمێنتەکە دانا.