دۆلارێک 165 هەزار تمەنی ئێرانی تێدەپەڕێنێت

رووداو دیجیتاڵ

یەکشەممە نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار 2600 تمەنی دیکە دابەزی و یەک دۆلار بە 162 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.
 
لە ماوەی 24 کاژیری رابردوودا، بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 165 هەزار و 200 تمەن و کەمترین ئاستیشی 158 هەزار و 700 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 10.9٪ و لە ماوەی شەش مانگدا 74.58٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
ئەگەری شکستی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئیران و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەریی نەرێنی لەسەر نرخی تمەن داناوە.