سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵای ئوردن: کێشەکانی ناوچەکە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

رووداو دیجیتاڵ
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵای پاشای ئوردن پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و پێکەوە هاوڕا بوون کە "کێشەکانی ناوچەکە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن".
 
بەپێی راگەیێندراوی بارزانی، رۆژی یەکشەممە، 1-3-2026، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئەنجام دراوە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە ئالوگۆڕ کران".
 
"هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵنگارییەکان لە رێگەی گفتوگۆ"، بارەگای بارزانی وا دەڵێت.