كارمەندە خۆبەخشەكانی رووداو بۆ هاونیشتمانیان: هاوكاریمان بكەن

رووداو- هەولێر

ژمارەیەك كارمەندی رووداو لەگەڵ چەند هاونیشتمانییەكی دیكە، گرووپێكی خۆبەخشیان دامەزراندووە و هەڵمەتی پاكڕاگرتنی ژینگەیان راگەیاندووە، ئەوان جگە لەوەی هه‌فتانه رۆژێك ده‌چنه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و زبڵ و خاشاك كۆدەكەنەوە، لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك خەڵكی بانگهێشت دەكەن هاوكارییان بكەن و گرووپەكە فراوانتر بكەن، بانگەشەی ئەوەش دەكەن هەر كەسێك ناتوانێت لەگەڵیاندا بەشداربێت و هەفتانە هەڵمەتەكەیان لەگەڵ ئەنجام بدات، ژینگە بپارێزێت و هۆشیاریی ژینگەیی بڵاوبكاتەوە.