سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنەکانی ئەکیتۆوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی ئەکیتۆوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پێکهاتەکانی کلدان، سریان و ئاشووری کرد و هیوای خواست شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکە دوور بکەوێتەوە.
رۆژی چوارشەممە (1-4-2026)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە "خوشک و برایانی کلدانی، سریانی و ئاشووری لە کوردستان، عێراق و سەرانسەری جیهان کرد".
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا هیوای خۆشی و بەختەوەریی بۆ خواستن و رایگەیاند: "لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بکێشێت."
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی سریانی ئاشووری لە کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەم و هیوای خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم. لەو بۆنەیەدا ئومێدی ئەوە دەخوازم شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکەمان دوور بێت و ئاشتی و خێر و خۆشی باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بکێشێت.
مسعود بارزانی
1ـی نیسانی 2026