بازاڕی منداڵان بۆ هاوکاریکردنی تووشبوانی شێرپەنجە لە سلێمانی
رووداو - سلێمانی
لە سلێمانی بازاڕێکی دوو رۆژە بۆ منداڵان کرایەوە، لە بازاڕەکەدا منداڵان کاڵا و کەلوپەلەکان دەفرۆشن و داهاتەکەشی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخاندەکرێت.
بیرۆکەی بازاڕی منداڵان لەلایەن باخچەیەکی ساوایانەوە خراوەتەڕوو، کە ساڵانە چالاکی جۆراوجۆر بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی نەخۆش ئەنجامدەدات.