پارتی بۆ یەکێتی: جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان دەكەینەوە


رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە سەرۆک، مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی حیزبەکە دەکات.
 
مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، "پیرۆزباییەكی گەرم" لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی "حیزبە تێکۆشەرەکە" دەکات و دەڵێت، "هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".   
 
پارتی دەڵێت "جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و، پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان".
 
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
 
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
 
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان 
 
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.   
 
لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و  شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و،  پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان.
 
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن
 
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
01-06-2025