دژەتیرۆری کوردستان: بۆمبێک لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر تەقییەوە و زیانی گیانی نەبووە
رووداو دیجیتاڵ
دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی رووداوەکەی سەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بۆمبێک لەسەر پردی پەڕینەوەی پیادەڕۆی نزیک مزگەوتی سپی تەقییەوە، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
رووداوەکە کاژێر 18:29ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 01-09-2023، روویدا. چەند هاونیشتمانییەک ڤیدیۆی کەمێک دوای رووداوەکەیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نارد و تێیدا دەردەکەوێت کە دووکەڵ لەسەر پردەکە بەرزدەبێتەوە.