نێچیرڤان بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. جەختیان له‌ گرنگيى هاوئاهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کردەوە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-10-2025، نێچیرڤان بارزانی و خەمیس جەنجەر، له‌ ديدارێكدا دۆخى گشتيى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقیان تاوتوێ کرد. هه‌روه‌ها لەباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتدا كردەوە".
 

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2025/10/1 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز خه‌ميس ئه‌لخه‌نجه‌ر، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئه‌لسياده‌ و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه‌ له‌ ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى هاوپه‌يمانييه‌كه‌، پێكهاتبوو.
 
له‌ ديدارێكدا دۆخى گشتيى عێراق و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراق تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و كاركردن له‌پێناو سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتدا كردەوە.