وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

01-10-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. 
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-10-2025 راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".                                
 
لەو بارەیەوە بەرپرسێکی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت: "ناوی 894 خانەنشینی لەدایکبووی ساڵی 1965 بۆ لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول زیادکراوە و کۆی گشتیی مووچەکانیان دەگاتە 3 ملیار و 949 ملیۆن و 173 هەزار دینار".
 
ئەو بەرپرسەی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان گوتی: "25ـی ئەیلوول کارەکانی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول تەواوبوون و بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نێردرا".
 
هەر لەو بارەیەوە ئاراز محەممەد شێخ مەمدووح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ناوی 105 خانەنشینی لەدایکبووی 1965 لە پارێزگای دهۆک بۆ لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول زیادکراون.
 
رۆژی 09-09-2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لیستی مووچەی مانگی ئاب لەلایەن تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتەکەوە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف

شاندێک بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان کرد

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حیزبەی کرد.