نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی دیالە دەکات؛ 'تیرۆر هێشتا هەڕەشەیەکی جیددیە'
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشی دوێنێ شەو لە دیالە دەکات کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی لانیکەم 27 کەس و دەڵێت، تیرۆر هێشتا هەڕەشەیەکی جیددیە.
ئەمڕۆ هەینی، 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکەی دیالە دەکات و دەڵێت، "به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى رابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانيه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دياله ئه‌نجامدرا و بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئه‌و هێرش و په‌لاماره تيرۆرستيیانه، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و راستييه ده‌سه‌لمێنن كه تيرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كى جیددييه و ده‌بێ هه‌موو هێز و توانايه‌ك و به هاوكارى و هاوئاهەنگیی زياترى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه."
شەوی پێنجشەممە، 30-11-2023، عەقید هەیسەم جبووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دیالە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" کاژێر 9:30ـی ئەمشەو لە نزیک گوندی عیمرانییەی ناحیەی وەجیهیە، چەکدارانی داعش بۆمبێکی چێندراویان بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقاندەوە و دوای کۆبوونەوەی خەڵکی، بە نیشانشکێن (قەنناس) هێرشیان کرد و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کوژراو و بریندارمان هەن."
گوتیشی،" بەشێک لەو کەسانەی کوژراون کەسوکاری پەرلەمانتارێکی عێراقن بەناوی سەلاح زێن تەمیمی."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەمشەو لە ناحیەی وەجیهیەی قەزای میقدادیە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەیی و مەترسی هەیە چەکدارانی داعش هێرشی دیکە بکەن.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە کە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، قوربانییانی رووداوەکە زیاتر لە 25 کەس دەبن، لەنێویاندا 10 کوژراو و 17 بریندار هەن.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه شه‌وى ڕابردوو به بۆمبى چێنراو و ده‌سڕێژ له ناوچه‌ى عومرانيه‌ى سنوورى قه‌زاى شاره‌بان له پارێزگاى دياله ئه‌نجام درا و بووه هۆى شه‌هيدبوونى چه‌ندين هاووڵاتى و برينداربوونى چه‌ندانى ديكه.
خواى مه‌زن گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. سه‌ره‌خۆشييان لێده‌كه‌ين، هاوخه‌ميانين. هيواى سه‌لامه‌تى و زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين، نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پزيشكى بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان، ئاماده‌ن.
ئه‌و هێرش و په‌لاماره تيرۆرستيیانه، مه‌ترسى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕاستييه ده‌سه‌لمێنن كه تيرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كى جددييه و ده‌بێ هه‌موو هێز و توانايه‌ك و به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/1