ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كەمدەكات

رووداو- دەربەندخان

سەرەڕای ئەو  شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 9 مەتر كەمیكردووە، ئەم كەمكردنەش بەردەوام لە زیادبووندایە.
 
رەحمان خانی، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی گوت "بەهۆی زیاد بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا ئاوی بەنداوەكە كەمیكردووە, بەجۆرێك لە دوو رۆژی رابردوودا، چوار مەتر سێ‌ جا لەماوەی یەك چركەدا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەردەدرێتەوە".

رەحمان خانی گوتیشی : "ئەم كەمكردنە بۆشایەكی بەرچاوی لە بەنداوەكەدا دروستكردووە و بەردەوامیش كەمكردنە روو لە زیادبوونە".

بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەدا، بۆ رێگریكردن لە كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەكە، پێوستە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا كەمبكرێتەوە، بۆ ئەوەی لەچوار مانگی داهاتوودا ئەگەر باران ببارێت، بەنداوەكە پڕبێتەوە.