مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردەوە.
رۆژی دووشەممە (3-2-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراون.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا جەختیان لە "پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی" کردووەتەوە.
دەقی راگەیێندراوی حکومەت:
رۆژی دووشەممە، 2/3، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەزڵووم عەبدی پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی کرایەوە.