رۆژئاوای کوردستان.. هێزێکی نوێ بەناوی HPC دامەزرێنرا

رووداو- قامیشلۆ

بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیک لە رۆژئاوای کوردستان، هێزێکی نوێی بەناوی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی( HPC) راگەیاند کە ئەندامەکانی لە هەرسێ نەتەوەی کورد، عەرەب و ئاشوریی پێکهاتوون.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەی ئەو هیزە دەگاتە 4 هەزار کەس ، پاش راهێنانیان ئامادە دەکرێن بۆ پشتیوانی لە یەکێنەکانی پاراستنی گەل لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان.