ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەدەچێت

رووداو دیجیتاڵ 

ئاهەنگی گەڕی شەشەمی دەرچوونی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
 
- زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک ساڵی 2014 لە لایەن مەسرور بارزانییەوە دامەزراوە. 
 
- زانکۆکە خۆی بەو جۆرە پێناسەدەکات کە دامەزراوەیەکی گشتیی قازانجنەویستی خوێندنی باڵایە و خۆی بۆ "ئامادەکردنی سەرکردەکانی نەوەی ئاییندە" لەسەر شێوازی خوێندنی ئەمریکی تەرخانکردووە. 
 
- زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک لە 30ـی ئابی 2017 لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دانیپێدانراوە. 

 
- لە چوار کۆلێژی سەرەکی پێکهاتووە کە هەریەکەیان چەند بەشێکیان هەیە:
 
یەکەم: کۆلێژی زانست و ئەدەبیات 
 
بەشەکانی: دیزاین، سۆفتوێر، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، تەکنەلۆجیای زانیاری، سۆفتوێر و ئاسایشیی کۆمپیوتەر، سیاسەتی گشتی.
 
دووەم: کۆلێژی بازرگانی
 
بەشەکانی: کارگێڕیی ژمێریاری و دارایی، کارگێڕیی بازرگانی، کارگێڕیی نەوت و گاز.
 
سێیەم: کۆلێژی ئەندازیاری
 
بەشەکانی: ئەندازیاریی تەلارسازی، ئەندازیاریی کارەبایی و گەیاندن، ئەندازیاریی نەوت، ئەندازیاریی بیناسازی، ئەندازیاریی هەڵکەندن و دەرهێنانی نەوت، ئەندازیاری کۆگاکردنی نەوت.
 
کۆلێژی پەرستاری
 
تەنیا بەشی پەرستاری هەیە.