حیزبەکانی رۆژهەڵات لە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانن


رووداو - هەولێر  

پێنج لایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکەوە لە شاری کۆیە کۆبوونەوە.

حیزبەکانی رۆژهەڵات نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو سیاسەتە نیشاندا، کە تازەکی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ ئەواندا پەیڕەو دەکرێ، چ لە رووی کشانەوەی پێشمەرگەکانیان لە بەرەکانی شەڕی دژ بە داعشدا و بڕینی هاوکارییە داراییەکانیان، کە چەند مانگێکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕاوە.

حیزبەکانی رۆژهەڵات لە کاتێکدا لەو شێوازەی مامەڵەکردنی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان نیگەرانن، هاوکات رایدەگەیێنن ئەوان بەشێک لە خەبات و چالاکیە سیاسییەکانیان کردووەتە قوربانی لە پێناو سەقامگیری باشووری کوردستاندا.