شەمەندەفەرێک لە چین لە بەرزایی هەزار مەتر گەشتیاران دەگوازێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی دیمەنی چەند شەمەندەفەرێک لە پارێزگای (جیانگ شی) لە باشووری رۆژئاوای چین، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بۆ ئەزموونکردنی گەشتێک روو لەو پارێزگایە دەکەن.
 
هۆ، گەشتیارە و باس لەوە دەکات، "ترسم نەبوو، هەرچەندە شەمەندەفەرەکە بە ناوچەیەکی شاخاوییدا تێدەپەڕێت. یەکەمجارە تاقیدەکەمەوە و بڕیارم دا دووبارەی نەکەمەوە."
 
گەشتیاران دەتوانن لە بەرزایی هەزار مەتر و بە بڕینی تیکتێکی 20 دۆلاری چێژ لە دیمەنە دڵڕفێنەکانی چیای دایوو ببینن.
 
ژێنگ، گەشتیارێکی دیکەیە و باس لەوە دەکات، "گواستنەوە لە رێگەی ئەم شەمەندەفەرەوە ئەزموونێکی نایابە. هەستم بە سەلامەتی گەشتەکە دەکرد و گەشتیاری زۆریش هەبوون؛ دیمەنەکانیش زۆر جوانن."
 
شەمەندەفەرەکە کارەباییە و دەتوانێت تاوەکو 55 گەشتیار هەڵگرێت. لە نزیکەی یەک کاژیردا 13 کیلۆمتر دەبڕێت.
 
چوار مانگە کەوتووەتە کار و هەزاران گەشتیار لەو ماوەیەدا گەشتیان پێکردووە.