لە کەرکووک پیاوێک بە پۆشاکی ئافرەتانەوە دەستگیرکرا

رووداو - کەرکووک

پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک پیاوێکی بە عەبا و پەچەی ئافرەتانەوە لەنێو شاری کەرکووک دەستگیرکرد.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، "دوای گومانلێکردنی لەلایەن پۆلیسی کەرکووک، پیاوێک بە عەبا و پەچەی ئافرەتانەوە لەنێو شاری کەکووک دەستگیرکرا".

سەرحەد قادر گوتیشی" پیاوەکە خەڵکی ئامرلییە، برایەکی پێشتر لەنێو داعش کوژراوە، بڕێک ماددەی بێهۆشکەر و چەقۆ و بۆکس خەنجەری پێگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود