رووداو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ناوەندی بڕیاری یەكێتی ئاشکرا دەکات
رووداو - سلێمانی
رووداو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی ئێران و ناوەندی بڕیاری یەكێتی ئاشکرا دەکات و بەپێی زانیارییەكان ئێران داوایكردووە، کۆنسەی سەرۆکایەتی یەکێتی پێکبهێنن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێکی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و د. به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، شاندەکەی كۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان له پاراستنی ریزەکانی یه‌كێتی كردووەته‌وه و داوایان كردووه هه‌ردوو باڵه‌كه، كه به "ناوه‌ندی بڕیار" و "زۆرینه‌ی مەکتەبی سیاسیی" خۆیان ناساندووه، رێكبكه‌ون .
شاندی ئێران دا‌واشیان له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح كردووه، كە "هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هه‌ردوو جێگرانی سكرتێری گشتی" تاوەكو به‌ستنی كۆنگره پێكه‌وه یه‌كێتی به‌ڕێوه‌به‌رن.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی شاندە باڵاكه‌ی ئێران و ناوه‌ندی بڕیار ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ر به ناوه‌ندی بڕیار ئاماده‌ی بوون.
بڕیاره شاندەکەی ئێران له‌گه‌ڵ باڵی "زۆرینه‌ی مەكتەبی سیاسی "یه‌كێتیش كۆببنه‌وه.