کەشناسی: لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین رێژەی باران لە زاخۆ باریوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی تایبەت بە رێژەی بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، کەشناسیی عێراقیش دەڵێت "جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەم هەفتەیە باران لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراقیش دەبارێت".
رۆژی سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی لە ژمارەیەک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و لە زاخۆ 9 میلیمەتر باریوە:
- هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ
- پیرمام: دڵۆپ دڵۆپ
- دهۆک: دڵۆپ دڵۆپ
- زاخۆ: 9 ملم
- روواندز: دڵۆپ دڵۆپ
- شەقڵاوە: دڵۆپ دڵۆپ
- بارزان: 1 ملم
- حاجی ئۆمەران: 0.6 ملم
- هەڵەبجە: 0.4 ملم
- هەڵشۆ: 0.2 ملم
- کانى ماسى: 0.2 ملم
- سۆران: 5 ملم
عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، رۆژی سێشەممە، 3-10-2023،، بە تۆڕێ میدیایی رووداوی گوت: "چەند کاژێرێک دەبێت لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارینی بارانی پاییز دەستیپێکردووە، لەچەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقیش ئەم هەفتەیە باران دەبارێت." دەشڵێت، "تا دێت پلەی گەرما دادەبەزێت و لە هەفتەی داهاتوو دەگاتە خوار 30 پلە."