هەڵبژاردنی ئەم جارە؛ پارتی زۆرترین و کۆمەڵ کەمترین بەربژێریان هەیە
رووداو دیجیتاڵ
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین بەربژێر و کۆمەڵی دادگەریی ئیسلامی کوردستان کەمترین بەربژێریان هەیە، پارتی و یەکێتی لە هەندێک ناوچەی کوردستانی لیستیان نییە، بەڵکو بەربژێریان لەنێو لیستە عەرەبییەکاندا هەیە.
پارتی 175 بەربژێری هەیە
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە 175 بەربژێر بەشداری دەکات، زۆرترین بەربژێری لە نەینەوایە، کە 61 بەربژێرە.
پارتی لە ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگاکانی سەلاحەددین و دیالە بەربژێری نییە، بەڵام لەنێو هاوپەیمانیی عەزم لە هەر یەکێک لەو دوو پارێزگایە یەک بەربژێری هەیە.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق 31 کورسی هەیە.
بەربژێرانی پارتی
نەینەوا: 61 بەربژێر
سلێمانی: 36 بەربژێر
هەولێر: 30 بەربژێر
کەرکووک: 24 بەربژێر
دهۆک: 22 بەربژێر
سەلاحەدین: 1 بەربژێر
دیالە: 1 بەربژێر
یەکێتی 155 بەربژێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو هەڵبژاردنە بە 155 بەربژێر بەشداری کردووە، زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە کە 36 بەربژێرە. لە دوای ئەویش زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای نەینەوایە کە 31 بەربژێرن.
غەیاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە نەینەوا بە رووداوی راگەیاند، یەکێتی لە نەینەوا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ئیتیحادی ئەهلی نەینەوا بەشداری کردووە.
هاوپەیمانییەکە لەنێوان سێ حیزب و چەند کەسایەتییەک پێکهێندراوە و 61 بەربژێری هەیە، غەیاس سورچی گوتی: "نیوە زیاتری بەربژێرانی هاوپەیمانییەکە سەر بە یەکێتین."
یەکێتی لە پارێزگای سەلاحەددین لیستی نییە، بەڵکو لەنێو لیستی جەماهیری وەتەنی بەربژێرێکی هەیە، ئەویش کەریم شوکرە، کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی عێراقە.
یەکێتی لەم خولەی پەرلەمانی عێراق خاوەنی 17 کورسییە.
بەربژێرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سلێمانی: 36 بەربژێر
هەولێر: 30 بەربژێر
نەینەوا: 32 بەربژێر
دیالە: 27 بەربژێر
کەرکووک: 24 بەربژێر
دهۆک: 5 بەربژێر
سەلاحەددین: 1 بەربژێر
نەوەی نوێ: 43 بەربژێر
نەوەی نوێ، کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هێزی سێیەمە، لە دانانی زۆرترین بەربژێر لە دوای پارتی و یەکێتیەوە دێت، کە 43 بەربژێری هەیە، زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانین کە 12 بەربژێرن.
نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا 9 کورسی بەدەستهێنا.
بەربژێرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ
سلێمانی: 12 بەربژێر
هەولێر: 8 بەربژێر
کەرکووک: 7 بەربژێر
نەینەوا: 7 بەربژێر
دهۆک: 5 بەربژێر
دیالە: 4 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست: 32 بەربژێر
رەوتی هەڵوێست، کە یەکەم جاریەتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات، 32 بەربژێری هەیە، زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانییە کە 16 بەربژێرە.
رەوتەکە تەنیا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لیستی هەیە و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لیست و بەربژێری نییە.
بەربژێرانی رەوتی هەڵوێست
سلێمانی: 16 بەربژێر
هەولێر: 12 بەربژێر
دهۆک: 4 بەربژێر
بەرەی گەلەکەمان 25 بەربژێر
بەرەی گەلەکەمان لیستێکی دیکەی نوێی هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراق، لیستەکە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک بەربژێری هەیە.
بەرەی گەلەکەمان، کە لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بەناوی بەرەی گەل بەشداری کردبوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 25 بەربژێری هەیە. زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانییە، کە 11 بەربژێرن.
بەربژێرانی بەرەی گەلەکەمان
سلێمانی: 11 بەربژێر
دهۆک: 5 بەربژێر
کەرکووک: 5 بەربژێر
هەولێر: 4 بەربژێر
سۆسیالیست 23 بەربژێری هەیە
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەشداری زۆربەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی کردووە، بەڵام تائێستا هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێناوە. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش بە 23 بەربژێر بەشداری کردووە.
سۆسیال دیموکرات جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای کەرکووک و دیالەش لیستی هەیە.
بەربژێرانی سۆسیالیست
دهۆک: 5 بەربژێر
دیالە: 5 بەربژێر
کەرکووک: 5 بەربژێر
هەولێر: 4 بەربژێر
سلێمانی: 4 بەربژێر
یەکگرتوو 16 بەربژێری هەیە
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کە ئێستا چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە 16 بەربژێر بەشداری کردووە. تەنیا لە دهۆک، سلێمانی و هەولێر بەربژێری هەیە، کە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانین و ژمارەیان 8 بەربژێرە.
بەربژێرانی یەکگرتوو
هەولێر: 4 بەربژێر
سلێمانی: 8 بەربژێر
دهۆک: 4 بەربژێر
کۆمەڵ کەمترین بەربژێری هەیە
کۆمەڵی دادگەریی ئیسلامیی کوردستان بەراورد بە لیستە کوردستانییەکان کەمترین بەربژێری هەیە کە تەنیا 14 بەربژێرن، ئەوانیش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن.
کۆمەڵی دادگەریی ئیسلامیی کوردستان لەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراق تەنیا یەک ئەندامی هەیە.
بەربژێرانی کۆمەڵ
هەولێر: 5 بەربژێر
سلێمانی: 5 بەربژێر
دهۆک: 4 بەربژێر
8 بەربژێری سەربەخۆ
لە هەرێمی کوردستان هیچ هاوپەیمانیێتییەک بۆ ئەم هەڵبژاردنە نییە، حیزبەکان بە هەشت لیست بەشدارییان کردووە، جگە لە لیستی حیزبەکان، هەشت بەربژێری سەربەخۆش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک، خۆیان بەربژێر کردووە، زۆرترینیان لە سلێمانین، کە چوار بەربژێرن
سەربەخۆکان:
هەولێر: 2 بەربژێر
سلێمانی: 4 بەربژێر
دهۆک: 1 بەربژێر
کەرکووک: 1 بەربژێر