شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەرێکەوت
رووداو دیجیتاڵ
شاندی دەم پارتی ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەوە دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت.
نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان- دەم پارتی ئەمڕۆ رایگەیاند، شاندەکەیان کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، میدحەت سانجار پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە بازنەی روها و پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە کاژێر 10:30 خولەکدا بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەرێکەوتوون.
شاندەکە دوایینجار رۆژی پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025 سەردانی دوورگەی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ ئۆجەلان کۆبووەوە.
چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە دوای گەڕانەوەیان لە دوورگەی ئیمراڵی ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆ رای گشتی باس بکەن.
رۆژی 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.