ناوتۆمارکردن بۆ راهێنانەکەی رووداو و نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی پێکرد


رووداو دیجیتاڵ 

تۆڕی میدیایی رووداو و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان UNFPA هاوبەشییەکەیان بۆ راهێنانی ئافرەتان لە بواری کاری میدیایی بە کردەوە دەست پێدەکەن، کە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دەگرێتەوە. 
 
لە ماوەی 12 مانگدا تۆڕی میدیایی رووداو بە هاوبەشی لەگەڵ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان، راهێنان بە زیاتر لە 300 ژن لە سەرانسەری عێراق دەکات. 
 
مانگی یەکەمی هاوبەشییەکە تایبەت دەبێت بۆ دانیشتووانی پارێزگای هەولێر. ئامانجی راهێنانەکەش درێژەدانە بە هەوڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام کە لە ساڵی 2015ـەوە بووەتە پلان و ئامانجێکی سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
 
لە رۆژی 4-1-2024ەوە تاوەکو 13-1-2024 ناو تۆمارکردن دەکرێتەوە بۆ راهێنانێکی بەهێز بۆ ئافرەتان. ئەو کەسانەی خواستی بەشداریکردنیان هەیە و مەرجەکانی خوارەوە دەیانگرێتەوە، دەتوانن سیڤییەکانیان بە ئیمەیڵی دیاریکراو بنێرن. 
 
مەرجەکان:
 
• خوێندکاری قۆناخی کۆتایی یان دەرچووی تازەی زانکۆ بێت. 
• شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی و کوردی هەبێت.
• خواستی راستەقینەی بۆ رۆژنامەگەری هەبێت.
• توانای پەیوەندیکردن و نووسینی هەبێت.
•  زیادکردنی بەشداری و کاریگەربوونی ژنان لە بواری رۆژنامەگەری دا خواستێکی سەرەکی بێت.
• تەمەنی لە 30 ساڵ کەمتربێت.
• راهێنانەکە تەنیا بۆ ئافرەتانە.
 
ئیمەیڵ: training@rudaw.net