داوای پێکهێنانی دەستەی پاراستنی مافی بەکاربەر دەکرێت
رووداو - هەولێر
پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی هەیە بەناوی بازرگانی و پاراستنی مافی بەکاربەر، بەڵام عەبدولرەحمان عەلی، کە ئەندامە لەم لیژنەیە، دەڵێت، بۆ پاراستنی مافی بەکاربەر، هیچ مەرجەعێکمان نییە هانای بۆ بەرین.
ئەم پەرلەمانتارە داوادەکات، ئەنجوومەنی وەزیران دەستەیەک بەناوی پاراستنی مافی بەکاربەر دروستبکات و دەسەڵاتی رەهای هەبێت.
بەڕێوەبەری پێشبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوادەکات دەسەڵاتی پاراستنی مافی بەکاربەر لەئەستۆی خۆی بگرێت و پێکنەهێنانی ئەم دەستەیەش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چەند هۆکارێکی سیاسی دەگەڕێنێتەوە.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی لیژنەی بازرگانی و پاراستنی مافی بەکاربەر دەڵێن، پێویستە یاسا سەروەر بێت، چونکە بە گوێرەی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2010ی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی، پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی دەستەی مافی بەکاربەر لەخۆ بگرێت.
ئەو پەرلەمانتارانە دەشڵێن، ئەم دەستەیە نەبێت،ئەستەمە هەر وەزارەتێک بتوانێت بە جیا، چاودێری کوالیتی ئەو کاڵایانە بکات کە هاوردەی بازاڕەکان دەکرێت، کە لە ئەنجامدا مەترسی لەسەر تەندروستی و ژیانی خەڵک پەیدادەبێت.