مەسرور بارزانی و هاکان فیدان دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گرژییەکانی ناوچەکە و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕیان تاوتوێ کرد.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق، هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کراوە.
 
هەروەها مەسرور بارزانی و هاکان فیدان هاوڕابوون لەسەر "گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە."
 
دەقی راگەیێندراوی حکومەت:
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
 
لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کرد.
 
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە.