نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی: رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت و "ههردوولا داكۆكييان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه".
رۆژی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته بهشێک له ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، ههروهها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە".
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ههردوولا داكۆكييان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه، بە شێوەیەک کە رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە."
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ههردوولا داكۆكييان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه، بە شێوەیەک کە رێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە".
دەقی راگەیێدراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/3/4 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنيی لە بەڕێز سەید عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، وێڕاى باسكردنى پهيوهندييهكانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران لهگهڵ ههرێمى كوردستاندا، دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی تاوتوێ کران. لهمبارهيهوه هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
هەروەها ههردوولا داكۆكييان له پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردهوه، بە شێوەیەک کە ڕێگری لە هەر هەوڵێک بکرێت بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و ئاڵۆزکردنی زياترى دۆخەکە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان نابێته بهشێك له ململانێكان و وەک هەمیشە فاکتەری ئارامی دەبێت، ههروهها پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی شەڕ لە گەلانی ناوچەکە.