پرۆژهیاسای ئهی رهقیب پێشکەش بە پەرلەمان دەكرێ
رووداو- هەولێر
هەردوو لیژنەی کاروباری یاسایی، رۆشنبیری و راگەیاندن و هونەر لە پەرلەمانی کوردستان، راپۆرتی کۆتاییان لەبارەی پرۆژەیاسای سروودی نیشتمانیی ئەی رەقیب واژۆکرد و بڕیارە سبەی سێشەممە ٥-٥-٢٠١٥ ، ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بەمەبەستی دانانی لەبەرنامەی کاری پەرلەمان.
ڤالا فهرید، سهرۆكی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە ( تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند:" واژۆمان لەسەر راپۆرتی هاوبهشی ههردوو لیژنهی كاروباری یاسایی و رۆشنبیری و راگهیاندن و هونهر كرد سهبارهت به پرۆژهیاسای سروودی نیشتمانیی ئهی رهقیب، پرۆژەکە تایبەتە بە زیندووراگرتن و هێشتنەوەی ئەی رەقیب وەک سروودی نیشتمانی و نەتەوەیی". پێشتر له كۆبوونهوهیهكی هاوبهشی ههردوو لیژنهكهدا رێككهوتنی لەسەر كرابووو.
سهرۆكی لیژنەی کاروباری یاسایی بۆ رووداو گوتیشی:" پرۆژەیاسایی سروودی نیشتمانیی ئەی رەقیب لە 8 ماددە پێکهاتووە و لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، لە پرۆژەکەدا ئاماژە بەوە کراوە سروودی ئەی رەقیب دەبێتە سڵاوی هەرێمایەتی و بەفەرمی لەسەرجەم یادو بۆنە نیشتمانی و نەتەوەییدا پەخشدەکرێت، کەسیش مافی دەستکاریکردنی دەقی سروودەکەی نییە".
هۆنراوەی سروودی ئەی رەقیب لەلایەن شاعیرو پارێزەر یونس رەئووف (ناسراو بە دڵدار) لە ساڵی 1940نووسراوە، چەندین ساڵە وەک سروودی نیشتمانی لە باشووری کوردستان لە بۆنەکاندا لێدەدرێت.