پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان هەلی کاریان بۆخۆیان دابینکردووە

رووداو- عەنتاب

پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە هەرکوێیەک بن بەگوێرەی توانا، هەلی کار بۆخۆیان دەستەبەر دەکەن، پەنابەران لە شاری عەنتاب زیاتر لە 250 شوێن کاردەکەن.

ئەو پەنابەرانە بەرهەمەکانی خۆیان هەم بۆ هەرێمی کوردستان و هەم بۆ لیبیا و وڵاتانی دیکە دەنێرن.

لەنێو کارگەکاندا منداڵان زۆرترین رێژەی کرێکار پێکدەهێنن، کە زۆربەیان تەمەنییان لە خوار 18 ساڵەوەیە بەڵام بەهۆی رەوشی ئابوورییان ناچاربوون واز لە خوێندن بێنن و کاربکەن.