ئێزدییەکان بە خۆپیشاندان سەرکۆنەی رەفتارەکانی داعش دەکەن
رووداو- هەولێر
ئێزدییەکانی کوردستان بە چەند خۆپیشاندانێک سەرکۆنەی رەفتارەکانی چەکدارانی داعشیان کرد، کە لەدوای گرتنی شنگال و زوممار کردبوویانە سەر ئێزدییەکانی ئەو ناوچانە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئێزدییەکانی کوردستان خۆپیشاندانێکیان بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان رێکخست، "دژی کوشتنی ئێزدییەکان لەلایەن داعش لە شنگال و دەستدرێژیکردنە سەر کچان و ژنانیان لە شنگال". ئەوان داوایانکرد هەرچی زووە، داعش لە ناوچەکانیان وەدەربنرێ، بەرلەوەی کۆمەڵکوژی ئەنجامبدەن.
دوای خۆپیشاندانەکەیان بۆ بەردەم پەرلەمان، خۆپیشاندەرانی ئێزدی چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر و داوایانکرد نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بجووڵێت بۆ کۆتاییهێنان بەو مەرگەساتە مرۆییەی، کە ئێزدییەکانی کردووەتە ئامانج و کۆمەک و خۆراکی بەپەلە بگەیەندرێتە ئەو ئاوارانەی لەترسی داعش روویان کردووەتە چیاکان.
هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، کرێکارە ئێزدییەکان بە هەمان مەبەست خۆپیشاندانێکیان لە شەقامی سالم ئەنجامدا و داوایانکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر کردەوەکانی داعش لە شنگال بێتە دەنگ، چونکە ئەگەر پێشیان لێنەگیرێت کارەساتێک لە ناوچەکەیان دروست دەکەن.
دوای گرتنی شنگال لەلایەن داعش زیاتر لە 200 هەزار ئێزدی ئاوارەبوون و لەترسی چەکدارانی ئەو رێکخراوە ناوچەکانی خۆیان جێهێشتوون، گوتەبێژی بابەشێخی ئێزدیان پێشتر بە رووداوی راگەیاند "چەکدارانی داعش دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچ و ژنانی ئێزدی".
هەر ئەمڕۆش رێکخراوی خۆراکی جیهانی رایگەیاند بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەک هەماهەنگیان لەگەڵ بەغدا کردووە بۆ گەیاندنی کۆمەکی خێرا و خواردن بۆ ئاوارەکان.