نێچیرڤان بارزانی: كار و خزمه‌تى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى بۆ لێقه‌وماوان مايه‌ى پێزانينێكى زۆره‌


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکات و دەڵێت، خزمەتیان "مایەی رێز و پێزانینێکی زۆرە".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "لە دڵەوە" پیرۆزبایی یادی 20 ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەرپرسان، بەڕێوەبەران و کارمەندانی دەزگاکە دەکات.
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خزمه‌ته‌ مرۆيى و خێرخوازييه‌ى جوامێرانه‌ پێشكه‌شيان كردووه‌، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
 
نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "كار و خزمه‌تى مرۆيى و خێرخوازى و به‌هانا‌وه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له‌ 20 ساڵى ته‌مه‌نيدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گيانێكى به‌رزى مرۆيى، نموونه‌يه‌كى باڵاى مرۆڤپه‌روه‌رى و يارمه‌تيدان بووه‌ كه‌ جێپه‌نجه‌ى ديار و به‌رچاوه‌ و مايه‌ى رێز و پێزانينێكى زۆره‌".
 
پەیامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی:
 
يادى بيست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى پيرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشييان لێ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌رك و خزمه‌ته‌ مرۆيى و خێرخوازييه‌ى جوامێرانه‌ پێشكه‌شيان كردووه‌، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
 
كار و خزمه‌تى مرۆيى و خێرخوازى و به‌هانا‌وه‌چوونى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى له‌ ماوه‌ى بيست ساڵى ته‌مه‌نيدا بۆ لێقه‌وماوان، به‌رجه‌سته‌كردنى گيانێكى به‌رزى مرۆيى، نموونه‌يه‌كى باڵاى مرۆڤپه‌روه‌رى و يارمه‌تيدان بووه‌ كه‌ جێپه‌نجه‌ى ديار و به‌رچاوه‌ و مايه‌ى ڕێز و پێزانينێكى زۆره‌.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/8/4