لە حەسەکە بوومەلەرزە روویدا

رووداو دیجیتاڵ

لە شاری حەسەکەـی رۆژئاوای کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە لەلایەن سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاژێر 05:30 خولەکی بەیانی (ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئەیلولی 2025) روویداوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئافاد بڵاویکردووەتەوە، دووریی بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی نوسێبین سەر بە پارێزگای مێردینـی باکووری کوردستان، بە نزیکەی 95.42 کیلۆمەتر هەژمار کراوە.
 
قووڵایی بوومەلەرزەکە بە 19 کیلۆمەتر پێوراوە و لە شاری قامشلۆـی رۆژئاوای کوردستان و شارۆچکەی نوسێبین هەستی پێکراوە.
 
تاوەکو ئێستا زانیاریی نییە لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە.