یاسایەکی نوێ لەبارەی ئایین لە عێراق ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە

 رووداو - دهۆک 

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا یاسای کارتی نیشتمانی پەسندکرد و بە پێی یاساکە ئەگەر دایک و باوکێک ئاینی خۆیان بگۆڕن راستەوخۆ منداڵەکانیشیان ئایینەکانیان دەبێت بگۆڕدرێت.

پەسندکرنی ئەم یاسایەش نارەزایی پێکهاتەکانی مەسیحی، ئێزدی، سابیئە و کاکەییەکانی لێکەوتەوە و ئەوان دەڵێن پێویست ناکات دوای گۆڕینی ئایین لەلایەن دایک و باوکەوە ئاینی منداڵەکانیشیان بگۆڕدرێت.