نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له خانەوادەی قەنجۆ رێكانی دەكات
رووداو دیجیتاڵ
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئیسماعیل قەنجۆ، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووی باوكیان، كەسایەتی و خەباتكار و پێشمەرگەی دێرین قەنجۆ عه‌بدولجه‌بار رێكانی، "سه‌ره‌خۆشيى له خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزەكەيان كرد."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە، دەڵت: "به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاوخه‌مى و هاوسۆزیی خۆی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانەوادە و هاوڕێیانی ببه‌خشێت."
لاى خۆيه‌وه ئیسماعیل قەنجۆ رێکانی، "سوپاس و پێزانينى خۆى و خانەواده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و هاوبهشييان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا، ده‌ربڕى."
قەنجۆ رێکانی، پێشمەرگەی دێرین، هاوسەنگەری مەلا مستەفا بارزانی و کەسایەتیی دیاری دەڤەری ئامێدی و شێلادزێ بوو. رۆژی سێشەممە کۆچی دواییکرد.