تەندروستیی راپەڕین: تووشبوەکەی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین چاکبووەوە

 
 
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ یەکشەممە تەندروستیی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، ئەو هاونیشتمانییەی لە شارۆچکەی سەنگەسەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، چاکبووەوە.
 
تەها محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین رایگەیاند، ئەو تووشبووەی لە سەنگەسەر دەستنیشانکرا، ئەمڕۆ دوای چارەسەر دەگەڕێنرێتەوە ماڵەوە.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕین ئاماژەی بەوە کرد، ئەو تووشبووە سێ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و هەموویان نەرێنی دەرچوون.
 
تەها محەممەد لەبارەی ئەو پشکنینانەی لە دەڤەری ئەوان کراون باسی لەوە کرد، ئەنجامی 250 پشکنینی هاونیشتمانیی دەڤەرەکە نەرێنی دەرچوون کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان گەڕابوونەوە.