نێچیرڤان بارزانى پرسەنامەیەک ئاڕاستەى ئەیاد عەللاوى دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئێکس هاوخەمى خۆى بۆ ئەیاد عەللاوی دەربڕى، ئەوەش بە بۆنەى کۆچى دوایى کوڕەکەیەوە.
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: "بە خەم و پەژارەوە هەواڵى کۆچى دوایی کوڕەکەى ئەیاد عەللاوییمان پێگەیشت. پرسە و هاوخەمى ئاڕاستەى خۆی و خێزانە بەڕێزەکەى دەکەین؛ داواکارین لە خودا بە بەهەشتى بەرینى شاد بکات و ئارامیش ببەخشێتە کەسوکارى" .
سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت: "بە پەژارەوە هاوبەشى ئەو کۆستە بەئازارەیان دەکەین و لەم دۆخە بەئازارەدا لەگەڵ ئەیاد عەللاوى و خێزانەکەى دەبین".
رۆژى 5ى ئایارى 2025 حەمزە ئەیاد عەللاوى لە نەخۆشخانەى ئیبن سینا لە بەغدا کۆچى دوایی کرد.
ئەیاد عەللاوى، سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق و سەرۆکى هاوپەیمانیى گردبوونەوەى مەدەنى نیشتمانیى عێراقە.