گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکووک بێ خزمەتگوزارییە
رووداو - کەرکووک
گەڕەکی پەنجا عەلی لە شاری کەرکووک کە زۆربەی دانیشتوانەکەی لە ئاوارەکانی هەولێر و سلێمانی پێکهاتوون، هیچ خزمەتگوزارییەکی لێ نییە و وەک دانیشتوانەکەشی دەڵێن "ماوەی 20 رۆژە ئاویان نەهاتووە".
ئیداره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دەڵێن؛ ئاگاداری ره‌وشی ژیانی دانیشتوانی گەڕەکی په‌نجا عه‌لی-ن، به‌ڵام وەک خۆیان ده‌ڵێن قه‌یرانی دارایی هه‌موو شتێكی لێ تێكداون، ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك پترۆدۆلار له هه‌رێمی كوردستانی وه‌ریده‌گرن بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ته‌رخان بكه‌ن.
ئازاد له‌تیف، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجا عه‌لی ده‌ڵێت "هیچ كۆڵانێكمان قیرنه‌كراوه و پرۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆمان نییه، كاره‌بامان خراپه و هیچ شتێكمان نییه، به‌ڕاستی لەڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه زۆر خراپین".
زۆربه‌ی خێزانه‌كانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه رۆژانه ئه‌مە بۆته كاریان، زیاتر له 20 رۆژه بێ ئاون، ناچارن به پاره ئاوبكڕن بۆ دابینكردنی پێداویستی رۆژانه‌یان.
ئیداره و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاگاداری ره‌وشی ژیانی دانیشتوانی په‌نجا عه‌لین، به‌ڵام ده‌ڵێن قه‌یرانی دارایی هه‌موو شتێكی لێ تێكداون، ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك پترۆدۆلار له هه‌رێمی كوردستانی وه‌ریده‌گرن بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ته‌رخان بكه‌ن".
رێبوار تاڵًه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بۆ رووداو دەڵێت "له‌دوای 10-4-2014 هه‌موو پرۆژه‌كان راوه‌ستان، پێش ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عیراق زۆر كه‌م ته‌رخه‌م بوو به‌رامبه‌رمان، وه‌ك ئه‌وه وابوو نان له قوڕگی شێر ده‌ركه‌ین تاوه‌كو پرۆژه‌كانی پێبكه‌ین، ئێستاش هه‌رێمی كوردستان به‌شێك شایسته‌ی دارایی كه‌ركووكی لایه بۆمانی ناردووه به‌نیازن له‌و پاره‌یه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆژه گرنگه‌كان".
به‌ر له ساڵی 2003 گەڕەکی پەنجا عەلی گوندێك بوو، پاشان ئاواره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی كه گه‌ڕانه‌وه كه‌ركووك زۆربه‌یان لەوێ نیشته‌جێبون، ئێستا بوه‌ته یه‌كێك له گه‌ورترین گه‌ڕه‌كانی كه‌ركووك، زیاتر له 45 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی و 15 هه‌زار ئاواره‌ی ده‌ستی داعش‌یش روویتێكردوه.